خه‌بات: ‬بەرهەم شێخ عزەدین
ئێمە شانۆگەریمان بۆ بەغداو سلێمانی‮ ‬وپاشان‮ ‬هەولێریش دەبرد‮. ‬كەركوكی‮ ‬دوای‮ ‬16ی‮ ‬ئۆكتۆبەر،‮ ‬كەركوكی‮ ‬جاران نییە و من تەحەداشیان دەكەم چونكە ئێمەخاوەن كەركوكین و هەڵمەتی‮ ‬ئازایانەی‮ ‬رۆشنبیری‮ ‬و هونەر و كوردایەتیمان تێداچاند،‮ ‬ئەم وتانە دەستپێكی‮ ‬وەڵامەكانی‮ ‬دەرهێنەری‮ ‬دیار و بەئەزموونی‮ ‬كورد بەڕێزمەهدی‮ ‬ئومێدبوون كەبۆخەبات‮‬ی‮ ‬كرد،لەم دیمانەیەدا تەواوی‮ ‬شرۆڤەكارییەكانی‮ ‬هونەرمەند بخوێنەرەوە‮.

‮❊ ‬تائێستا خاوەنی‮ ‬چەند بەرهەمی‮ ‬هونەریت؟
من دەیان شانۆگەری‮ ‬و دەسنووسم لەم شار بۆئەوشار بزر بوون و پەرتووكی‮ ‬چاپكراوم هەن كە‮ ‬یەك دانەم نییە‮. ‬داواكارم لەهەموان هەركەسێك شانۆگەرییە چاپكراو و چاپ نەكراوەكانی‮ ‬منی‮ ‬لایە بەسوپاسەوە بۆم بێنن چونكە پرۆژەیەكی‮ ‬چاپكردنی‮ ‬هەموو بابەتە ئەدەبییەكانم بەدەستەوەیە‮. ‬شیعرێكی‮ ‬زۆرو رۆمان وچیرۆك و وەرگێڕان وشانۆگەری‮ ‬وئەدەبی‮ ‬مناڵانیش‮ . ‬چوار فیلمی‮ ‬سینەمایی‮ ‬درێژ‮ ‬35‮ ‬ملم و دەیان تێكستی‮ ‬شانۆ ئامادەی‮ ‬چاپن‮ . ‬زۆر شتی‮ ‬دیكە‮ ..‬ئاستی‮ ‬هونەر وتایبەت دەرهێنانی‮ ‬شانۆو سینەما لە ئاستی‮ ‬سیاسەتی‮ ‬كوردی‮ ‬بێ پلان و بێنەخشە و ئاسۆی‮ ‬دیار نییە‮.‬

‮❊ ‬ئاستی‮ ‬دەرهێنەرانی‮ ‬كورد بەبەراوورد لەگەڵ دەرهێنەرانی‮ ‬بیانی‮ ‬چۆن دەبینی؟
‮ ‬بڕوام بەهیچ پێشكەوتنێك نییە لەهونەردا بەبێ‮ ‬یەكڕیزی‮ ‬و‮ ‬یەك مەبەستیی‮ ‬وهاوپلانی‮ ‬هەمولایەنەكان‮ ‬،‮ ‬كێشەی‮ ‬ئێمەخراپی‮ ‬سیاسەت هەموو كارەكانمان بەسیاسەتی‮ ‬كوردستانەوە بەندن‮ . ‬سەكۆی‮ ‬پێشدەكەوین داكەوێ هونەریش لەگەڵیا دادەتەپێ‮ . ‬ئەگەر لەلایەكەوە پارتی‮ ‬پینەوپەڕۆیەكی‮ ‬سیاسیانە بكات لەولاوە‮ ‬یەكێتی‮ ‬بەداخزانی‮ ‬خۆی‮ ‬و لێكترازانی‮ ‬ئەندامەكانی‮ ‬جەستەی‮ ‬ئەوحیزبە جوجەڵەی‮ ‬پەشموردەو گیاكەڵەپەیدادەبن‮ . ‬ئێمە دەبێ وەك ئیسرائیل بین هەمووشتێك لەپێناوی‮ ‬بستەخاكێكی‮ ‬ئیسرائیل و چوارملین لەناخۆو شەش ملیۆنیش لەهەمووجیهان جولەكە لەخزمەتی‮ ‬ئیسرائیلدان‮ ‬یەك ملیار و نیو دوژمن پێیان ناوێرن چونكە‮ ‬یەك فیت و‮ ‬یەك پەیمانن كە گفتێكیان دا دەبێ بیبەنەسەرو نكووڵی‮ ‬لێنەكەن‮. ‬بەمجۆرە ماددەو كەرەسەی‮ ‬رۆمان وچیركی‮ ‬هونەرمەندانەی‮ ‬بەجەرگ دروست دەبن ودێنەنێو كایەی‮ ‬سیاسیەوە‮. ‬هونەرمەندانی‮ ‬كورد بەگشتی‮ ‬كەمدەرامەت و كەم هونەرو بێچاوین روومان هەیە سواڵكەین‮. ‬نەك بنەوانێكی‮ ‬پتەو بۆ دوارۆژ دانێین‮. ‬ئەمەبوو من دەمویست بەهاوكاری‮ ‬حكومەتی‮ ‬كوردستان ئەنجامیدەم،‮ ‬بەڵام ئەوەندە كەوچكی‮ ‬پیس و چەورو نەشۆراو خزانە نێو سینییەكەوە بوو بە گەندەڵخانە‮.‬

هونەری‮ ‬جوان وه‌ك فەرشی‮ ‬دەستی‮ ‬كاشان و كوردەوارییە، كڵاشی‮ ‬كوردی‮ ‬تەكنەلۆژیای‮ ‬گرانبەهای‮ ‬ناوێ

‮❊ ‬دەرهێنەرانی‮ ‬كورد تاچەند سوودیان لە تەكنەلۆژیا وەرگرتووە بۆ ئەوەی‮ ‬شان بەشانی‮ ‬هونەری‮ ‬وڵاتانی‮ ‬دی‮ ‬كاری‮ ‬جوان و پوخت پێشكەش بكەن؟
كاتێك من لەئەكادیمیای‮ ‬سینەما دەمخوێندلەكاتی‮ ‬ماجستێرودكتۆراكەشم هەرهەمان پرۆفیسۆرلیۆنید نیكۆلایڤیچ نیخرشۆڤ سەرپەرشتیارم بوو كەسێكی‮ ‬لێزان و هونەرپەرست و سینەماناسێكی‮ ‬كلاسیكبوو بڕوای‮ ‬بەسینەمایەك هەبوو تەكنیك بەزۆری‮ ‬و بۆری‮ ‬خۆی‮ ‬تێدا نەگەوزێنێ‮ .‬واتا پێشكەوتنی‮ ‬تەكنەلۆژیا لەهەمووبوارەكاندا گەشەو پەرەسەندنێكی‮ ‬بەهێزی‮ ‬پێشكەوتنی‮ ‬مرۆڤایەتییە‮. ‬بەڵام هونەری‮ ‬جوان و درووست فەرشی‮ ‬دەستی‮ ‬كاشان و كوردەوارییەوكڵاشی‮ ‬كوردی‮ ‬تەكنەلۆژیای‮ ‬گرانبەهای‮ ‬ناوێ‮ .. ‬بۆیەهونەرمەندانی‮ ‬كورد نەدەتوانن تەكنیكی‮ ‬چاك بەكار بێنن‮. ‬چونكە تۆ لە مۆبایلەكەتدا دەتوانیت دەیان گەمەی‮ ‬تەكنیكی‮ ‬سەیرو سەمەرە بەكاربێنیت و هیچ پەیوەستی‮ ‬بەهونەرەوە نییە‮ . ‬هونەر لەنووسینا لەدەربڕینا لە گفتوگۆو پێكەنینی‮ ‬منداڵێكدا بەسرووشتی‮ ‬دەیبینی‮ ‬تەنانەت هونەر لەبڕیارێكی‮ ‬سیاسی‮ ‬چاوەڕوان نەكراودا بۆ دامەزراندنی‮ ‬دەوڵەتێك بۆقەرەجەكان و‮ ‬دەوڵەتێك بۆ كوردو جولەكەو‮ ‬گوێنەدان بە ئابڵۆقەو برسیكردن و‮ ‬ڕاگرتنی‮ ‬دەروازەكان‮ ‬هونەربڕیارە‮، بڕیاریش دەبێ بكرێتە كردەوە‮ ‬،كردەوەی‮ ‬چاكیش مەغزی‮ ‬هونەرە شیرەی‮ ‬هونەرە‮.‬

‮❊ ‬هۆكارچیە كەبینەر لەدرمای‮ ‬كوردی‮ ‬تۆراوە؟
جەماوەری‮ ‬كوردوسیاسەتمەداری‮ ‬كوردچەند لەیەكەوە نزیكن هەندەش بینەرو هونەرمەندو بەرهەمە هونەری‮ ‬وتەنانەت پەرتووكەچاپكراوەكانیش لەیەكترەوەنزیكین‮. ‬دەبێ راستگۆبین‮ ..‬زەردەشت لە‮ ‬یەكەم فیلمی‮ ‬سینەمای‮ ‬بڵندی‮ ‬كوردی‮..‬توونێل دا دەفەرموێ‮. ‬من راستیتان پێدەڵێیم راستی‮ ‬لەهەموو چاكەیەك چاكتر با چاكە بۆ ئەو كەسە بێت كەچاكەی‮ ‬لەهەمووشتێك لاچاكترە‮. ‬جەماوەر لەناخی‮ ‬خۆیدا شتێكی‮ ‬چەسپاندوە كەبڕوای‮ ‬وایە ئەو لەسەرڕاستە‮ ‬هەمووحیزبەكانیش بەپارتی‮ ‬ویەكێتی‮ ‬وجووجەڵەكانیشەوە‮. ‬هەر هەموو دەڵێن جەماوەر باشە كام جەماوەر‮.. ‬كاكە ئێوە لەجەماوەرەوە دوورن زۆر دوورن پێویست ناكات بەدوورو درێژی‮ ‬بچمە نێو شیكارییەكانەوە لێرەوە دەرگای‮ ‬رەخنەوجنێو فرۆشی‮ ‬وشیعری‮ ‬بێكەڵكی‮ ‬جنێودان و توانج و تاوانباركردنی‮ ‬یەكتری‮ ‬و بێڕێزی‮ ‬و كووچەو كۆڵانێك بۆڕەوشتی‮ ‬تاكی‮ ‬كورد هاتۆتەكایەوە كە هیچ رەفتاروهەڵسوكەوتێكی‮ ‬جوان بەدیناكرێت‮ . ‬رەخنەكان كوشندەن‮ ‬رەخنەكان هەڕەشەن‮ ‬ڕەخنەكان‮ ‬بەردەبارانی‮ ‬یەكترن‮ . ‬ئەمەكەی‮ ‬هێوردەبێتەوە كەی‮ ‬بەردەگرێت‮ .. ‬شاعیری‮ ‬واهەیە كەلەدوورەوە وشەی‮ ‬ئاگرین ئاڕاستەی‮ ‬خەڵكی‮ ‬دەكات‮ ‬هاوڕێمەشەوورۆژ پێكەوە بووین‮ ‬،كەچی‮ ‬لە كۆڕیكدا لە مۆسكۆ كە من باسی‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬كوردستانم تێداكردوهەموو ئامادەبووان عارەب بوون‮ ‬یان كوردی‮ ‬شیوعی‮ ‬من تكام لەوشاعیرە بەرزەكرد كەپشتگیرم لێبكات ولەنێو عارەبە شیوعییە شۆڤێنییەكان هاودەنگم بێت كەچی‮ ‬سەری‮ ‬خۆی‮ ‬شۆڕكردو فزەی‮ ‬لێوە نەهات هەزارجنێوو سووكایەتیم لەلایەن ئامادەبووانەوە پێكرا ومنیش بەعارەبی‮ ‬كۆڕەكەم بەستبوو ئەوشاعیرە مەزنەلەبەردەم دوژمنان بێدەنگ بێدەنگ كەتەواوبووم باوەشی‮ ‬پێداكردم وماچیكردم كە كۆڕێكی‮ ‬دەگمەن وپڕهەڵوێست و ئازایانەم بەست ئەی‮ ‬كاكی‮ ‬برای‮ ‬شاعیر لە بەردەم عارەبەكان بۆ نەتوێرا هیچ بڵێی‮ ‬ئەی‮ ‬بۆ دەتوانیت جوێن بەسەركردەكانی‮ ‬خۆت چاكبن‮ ‬یان خراپ بەئارەزووی‮ ‬خۆت لای‮ ‬جەماوەر پاڵەوانێكی‮ ‬كەم وێنەیت‮. ‬من بەدوای‮ ‬هەڵوێستی‮ ‬راست و دروست دەگەڕیم ئەوكاتە مرۆڤ مرۆڤە كە نەترسێت‮.‬

‮❊ ‬تاچەند درامای‮ ‬تیجاری‮ ‬یان باشتر بڵێین ئەو فیلمانەی‮ ‬كە لەهەندێك كەناڵ‮ ‬یان لەسینەماكان دەكرێت خزمەتی‮ ‬هونەری‮ ‬كوردی‮ ‬دەكەن؟
فیلمی‮ ‬تیجاری‮ ‬و دۆبلاژكراو هەبوونیان نەبوونەتە بەڵایەكی‮ ‬گەورە‮ . ‬لە كوردستان وەك هەمووشوێنێك چاك وخراپ بەرهەمدێن‮ . ‬بەڵام ئەوەی‮ ‬كەزۆرمنیان تۆراندوەشێواندنی‮ ‬زمانی‮ ‬كوردییە ساپتایتل و ژێر نووسی‮ ‬تەلەفیزیونەكانە‮ ..‬هەواڵەكان‮ ‬فیلمەكان بەگشتی‮ ‬گراماتیك ورێزمان بەبێ چاودێری‮ ‬پسپۆڕان بەرەڵاكراون‮. ‬ئەگینا ئەم هەموو تەلەفیزیۆنە چییە؟ لەلایەكەوە دەڵێن مووچەو پارە نییە لەلایەكەوە دەیان تەلەڤیژن ومیهرەجانی‮ ‬سینەمای‮ ‬گرانبەهای‮ ‬دهۆك و سلێمانی،‮ ‬ئەمانە بوونەتە خاڵی‮ ‬پرسیارئێمە بەرهەمی‮ ‬خۆماڵیمان كەس نایبینێ‮. ‬بڕواتان هەبێت بینەری‮ ‬فیستڤاڵەكانیش‮ ‬داماوە‮ ‬ڕەش و‮ ‬ڕووتەكە نییە‮. ‬خۆزگە پلانێك هەبێت بۆ وەڵامدانەوە‮ ..‬كێ فیلمەكان دەبینێ ومیوانەكانتان كێن‮. ‬

فیستیڤاڵی سینەمایی‮ دهۆك و سلێمانی، بوونەتە خاڵی‮ ‬پرسیار و كه‌س بەرهەمی‮ ‬خۆماڵی نایبینێ‮

‮❊ ‬بۆ بزریت؟وهیچی‮ ‬تازەت نییە؟
بۆیەمن بزرم چونكەمن لەئاستی‮ ‬ئەو بەڕێزانەدانیم و كەبێزیان نایەت داوەتیشم كەن كە هەرپلان و دیمەنێكی‮ ‬فیلمێكم بەدەیان خەڵات ناگۆڕمەوە‮ . ‬من لە مۆسكۆ داوایانكرد بەناوی‮ ‬رووسیاوە فیلمەكانم بۆ فیستڤاڵی‮ ‬كان و هەموو جیهان بنێرم‮ . ‬نەمكرد چونكە سوورم لەسەر ئەوەی‮ ‬كەدەبێ بەناوی‮ ‬كوردستانەوە بێت نەك عێراق‮ ..‬لە میهرەجانی‮ ‬فەجر فیلمی‮ ‬ڕاوە جنۆكەیان داواكرد وتم باشە بەمەرجێك بنووسن بەرهەمی‮ ‬كوردستان كەچی‮ ‬كێشەیەكی‮ ‬گەورەیان درووستكردو گوتم‮ :‬بەشداری‮ ‬ناكەم‮ ‬،‮ ‬بەڵام بەڵێنیان دا بەناوی‮ ‬كوردستانەوە بێیت كەچی‮ ‬لەچاپەمەنییەكان لەجیاتی‮ ‬كوردستان چوارگۆشەیەكی‮ ‬ڕەشیان دانابوو‮ ‬3‮ ‬رۆژ نمایشكرا پاسدارەكان لەكاتی‮ ‬نمایشەكە دەستیان دەخستە سەر تایتڵەكان بۆ ئەوەی‮ ‬ناوی‮ ‬حكومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان‮ ‬دەرنەكەوێت‮.

‮❊ ‬پێشمەرگە و شەهیدان لەكوێی‮ ‬كارە هونەرییەكانی‮ ‬مەهدی‮ ‬ئومێدان؟
هەموو كارەكانم دەربارەی‮ ‬كێشەی‮ ‬كوردوپێشمەرگەوسەربەخۆیی‮ ‬و كێشەی‮ ‬كەركوكن‮ . ‬من‮ ‬30‮ ‬ساڵ بەرلە ئێستا فیلمی‮ ‬توونێڵم داڕشت وبەرهەمم هێناو‮ ‬یەكەم فیلمەو مێژووی‮ ‬دەسپێكردنی‮ ‬سینەمای‮ ‬كوردییە لەو فیلمەدالەژێرخاك و زەوی‮ ‬لە توونێڵێكدادەوڵەتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان دادەمەزرێت ونوێنەری‮ ‬نەتەوە‮ ‬یەكگرتووەكان تێكیدەدات.

‮❊ ‬هیچ كات لەماڵەوە لەگەڵ هاوسەرومنداڵە كانت پرۆڤە دەكەیت؟
لەگەڵ خیزان ومناڵەكانم هەست بەوپەڕی‮ ‬شادی‮ ‬وخۆشی‮ ‬دەكەین هەرهەموومان‮ ‬یەكترمان شێتانە خۆشدەوێت و كەمنداڵ بوون تا دەخەوتن چەندەچیرۆكم بۆ دەوتن هەر چیرۆكێكیان فیلمێك بوو،‮ ‬ئەوەی‮ ‬دەمووت بۆ شەوێكی‮ ‬تر دووبارە نەدەبوونەوە ئێستاش كەتەمەنیان شانزەو‮ ‬یانزەو دەساڵن جاروبار بەچیرۆكێكی‮ ‬خۆم‮ ‬یان چیرۆكێكی‮ ‬دووبارەی‮ ‬دایكیان هەنارخان خەویان لێدەكەوێ،‮ ‬ناوی‮ ‬منداڵەكان ئافریدە كچە گەورەم‮ ‬16‮ ‬ساڵە بۆ فیزیاو گەشتی‮ ‬ئەستێرەكان هەوڵدەدا و زۆریش هونەرمەندەو ئافریدە دەنگی‮ ‬لەهیچ ئەستێرەیەكی‮ ‬جیهانی‮ ‬كەمتر نییە‮.. ‬كاندی‮ ‬تاكە كوڕی‮ ‬منە تەمەنی‮ ‬11‮ ‬ساڵ دیارنییە بەدوای‮ ‬چیدا وێڵەو ئاواتەكانی‮ ‬زۆرن‮. ‬كارینۆ‮ ‬10ساڵ زۆر هێمن و لەسەرخۆ توانای‮ ‬هونەری‮ ‬زۆر بەرزی‮ ‬پێوە دیارە‮. ‬خۆشترین رۆژی‮ ‬منداڵەكان رۆژی‮ ‬ئاهەنگ و دەنگدانی‮ ‬ریفراندۆم بوو كارەساتترین وگریاناویترین‮ ‬ڕۆژمان رۆژی‮ ‬16‮ ‬شانزەی‮ ‬ئوكتۆبەربوو كەخەریكە سەرلەنوێ وەك مۆتەكەودێوەزمەی‮ ‬سەردڵی‮ ‬كەركوك نزیك دەبێتەوە‮.
‬
‮❊ ‬دواپرۆژەوكاری‮ ‬هونەریت چییە؟
بەرهەمی‮ ‬ئامادەم زۆرن‮ . ‬پێم خۆشە درامای‮ ‬ئەڤداڵخان ونووسینەكەی‮ ‬ئەولیاچەلەبی‮ ‬بۆ تەلەڤیزیۆن و پردی‮ ‬دەلال و پاشای‮ ‬گەورەی‮ ‬رەواندزو راوەجنۆكەی‮ ‬دوو بەرهەم بێنم،‮ ‬بەڵام چۆن و بەچی؟‮!‬