خهبات: وریشە عومەر
كچە شانۆكار لاولاو عەبدولڕەحمان ساڵح ، لەدیمانەیەكی كورتدا دەربارەی كاری هونەری خۆی و شانۆ بەمجۆرە بۆمان دوا.
❊ هۆكار چییە كە بینەر لە درمای كوردی تۆراوە؟
ـ كەمیی بینەری درامای كوردی دەتوانم بڵێم بەهۆی كەمیی بەرهەمی درامای كوردیە، كە تەنها ئێمە لە مانگی رەمەزاندا، درامای كوردی دەبینین، نازانم ئەمە هۆكاری ئەوەیە كە بەرهەممان نییەیان كەناڵە راگەیاندنەكان كەوا ئەوەندە بایەخیان بە دراما توركییەكان داوە هیچ نرخ و بەهایەك بۆ دراما كوردییەكان نەماوە كە بەب ڕە پارەیەكی كەم دراما توركییەكانیان دەستدەكەوێت و بەمەش بینەری درامای كوردی زۆر كەم بۆتەوە بۆیە هیچ رێساو یاسایەك بۆتیڤییەكان دانەنراوە كەوا چیتر دراما توركییەكان پەخش نەكریت كەوا شیرازەی كۆمەڵگای كوردی تێكداوە بەداخەوە.
❊ تا چەند درمای تیجاری یان باشتر بڵێین ئەو فیلمانەی كە لە هەندێك كەناڵ یان لە سینەماكاندا دەكرێت خزمەتی هونەری كوردی دەكەن؟
ـ دەتوانم بڵێم ئەو دراما كوردییانە كە لە كەناڵەكان و سینەماكان نمایشدەكریت بێگومان خزمەتی هونەری كوردی كردووە بۆیە دراما كوردییەكان چ لەكەناڵەكان بێت یان سینەما نمایش بكرێت بەردەوام بەرهەممان هەبێت باشترەو بینەری باشی دەبێت و بەمەش وا دەكات كەوا بینەری دراما بیانییەكان و توركییەكان كەم بێتەوە و نەمێنێت و تیڤیەكانیش بایەخی تەواو بەدرامای كوردی بدەن و خزمەتی هونەری كوردی بكرێت نە خزمەتی دراما توركییەكان كە لە توركیاو وڵاتەكانی خۆیان بایەخیان نییە و حكومەت ئاوڕی تەواو بداتەوە لە هونەر پاڵپشتی تەواوی نووسەرەكان و دەرهێنەرەكانمان بكەن لەلایەنی ماددی و مەعنەوی تا بتوانن بەرهەمی كوردیمان زۆر بێت.
❊ دەربارەی ئەو ئەكتەرانەی ڕێكلام دەكەن دەڵێی چی؟
ـ دەتوانم بڵێم ئەكتەرمان هەیە زۆر خۆشەویستە و بینەری زۆری هەیە بۆیە كاتێك رێكلام دەكات بەمە بینەر بۆ رێكلامە كە زۆر دەبێت بۆیە بەلای منەوە باشترەوە دەتوانم بڵێم هەندێ كات هەندێك كەسمان هەیە ئەكتەر نییە بەڵام توانای رێكلامی زۆر باشە دەتوانێت رێكلام بكات بۆیە نابێت تەنها ئێمەی هونەرمەندەكان لە چوارچێوەیەك ببەستینەوە دەرفەت بەكەسی دیكە نەدەین بێتە ناو كاری هونەری.
❊ وەكو ئەكتەرێك چی دەربارەی فیلمی دۆبلاژكراو دەڵێی كە لە كەناڵەكاندا پیشاندەدرێت؟
ـ من وەكو ئافرەتێك و هەم وەكو ئەكتەرێك هیچ كات دراما توركییەكانم پێ باش نەبووەو پێشم باش نییە خۆزگە یاسایەك دەبوو كەوا دراماتوركییەكان لە تیڤییەكان پەخش نەكرێت، چونكە بەشێوەیەكی زەق شیرازەی كۆمەڵگای كوردی تێكداوە، منداڵ و گەنج و پیرو هەمووی وا ئاڵودەی بوون كە بەشێوەیەكی ئاشكرا رێگاكانی خیانەت و خراپەكاریمان فێر دەكەن بۆیە بەداخەوە كەناڵەكانمان ئەوەندەی گرنگی بەو درامایانە دەدەن بەدرامای كوردی نادرێت بەداخەوە چونكە دراما توركییەكانیان بەكەمترین نرخ دەستدەكەوێت تەنها لەبەر ئەوە دراما كوردییەكانیان پشتگوێ خستووەو كۆمەڵگایان بەو شێوەیە پەرتەوازە كردووە بۆدرامای كوردی.
❊ بەبۆچوونی تۆ ئاشتكردنەوەی بینەرو شانۆو درامای كوردی دەبێت چی بكرێت؟
ـ پێویستە كاری زیاتر بكرێت بۆ شانو و درامای كوردی واتە چ لایەنی مەعنەوی بێت یان ماددی بە تایبەت پێویستە حكومەت زیاتر گرنكی بدات بە كاری هونەری چونكە كاری هونەرییە ئێمەو كورد بە وڵاتانی دونیا دەناسێنێت و پێویستە حكومەت لە هەموو هەلەومەرجەكاندا هونەر لەبیرنەكات خۆشبەختانە هونەرمەندان و ئەكتەرەكان هیچ كات لایەنی قەیرانی دارایی كاری تێنەكردوون و دووری نەخستوونەتەوە لە كارە هونەرییەكان بەڵكو زیاتر خویان بۆ فیدا كردووە ئەمە جێگای خۆشحاڵیە كە بەم هەموو قەیران و بارگرژییە، كەچی كارە هونەرییەكان هەر بەردەوامەو ناوەستێت.
❊ وەكو كچە شانۆكارێك لەمپەرەكانی سەر ڕێت چین؟
ـ هەڵەبەتە كچە هونەرمەندەكان و ئەكتەرەكان و تەواوی ئەو ئافرەتانەی لەبواری هونەردا كاردەكەن بێگومان تووشی چەندەها گرفتی ناو كۆمەڵگا دەبنەوە ئەمەش بەهۆی ئەوەی هێشتا كۆمەڵگاكەمان بەشێوەیەكی وا پێشنەكەوتووە راستە ئێمە لەرووی تەكنەلۆژیاوە پێشكەوتووین بەڵام هێشتا بیركردنەوەی مرۆڤەكانمان بەو شێوەیە پێشنەكەوتووە كە دەمانەوێت كە ئافرەت بوێرانەو بێ چاوترسان بێتە سەر تەختی شانۆ نمایش بكات یاخود تواناو بەهرەكانی خۆیان نیشان بدەن چونكە ئافرەتان لە بوارە هونەرییەكان بەتایبەت شانۆ و دراما زیاتر دەردەكەون وەك لەو ئافرەتانەی كەوا فەرمانبەرن و لە دامودەزگا حكومییەكانن بۆیە رووبەڕووی گرفت دەبنەوە بۆیە پێویستە چاونەترس بین ئەمەش بەپاڵپشتی خێزان دەبێت هەڵبەتە خۆشحاڵم ئێستا ئافرەتمان زۆرە لەبوارە هونەرییەكان كار دەكەن لەچاو جاران كە ئافرەتمان نەبووە یاخود هەمان بووە، بەڵام بەشێوەیەكی كەم كە بەپەنجەی دەست بیان ژمێریت.
❊ هەتا كەی ئامادەی شانۆكار بیت؟
هەڵبەتە خۆم بەخۆشحاڵ دەزانم كە تا ئەو كاتەی هەم بتوانم خزمەتی كاری هونەری بكەم و بتوانم لەرێگای كاری شانۆوە خزمەتێكی بچووك بە شارەكەم و بینەرەكانم بكەم بەردەوامی من بەپاڵپشتی و پشتیوانی خێزانەكەم و بینەرە خۆشەویستەكانمەوەیە كە بتوانم بەردەوام كاری جوانیان بۆنمایش بكەین.
❊ دواپرۆژەت چییەو خەون بەچیەوە دەبینیت؟
دوا پرۆژەم بۆ كاری شانۆ ئینشائڵا لەماوەیەكی دیكە شانۆیی ماڵئاوا نیشتمان، دەبێت كە بەهیوام بتوانم لەو كارەكتەرانەی كەوا بە من دەدرێت توانیبێتم بەتەواوی بەرجەستەم كردبێت و بەشێوەیەكی جوان نمایشم كردبێت وە هەروەها كاركردنم لە فستیڤاڵی قوتابخانەكان دەبێت كە بتوانم لە رێگەی قوتابخانەوە گرنگی و بایەخی تەواو بە هونەر بدرێت كە جێگەی داخە لە قوتابخانەكاندا گرنگی وانە دراوە بەوانەی هونەر دەتوانم بڵێم هونەر هەر دانەنراوە لەخشتەی دەوامی قوتابخانەكان چونكە ئێمە دەتوانین لەرێگەی قوتابخانەوە چەندەها قوتابی بەهرەمەند لە بوارە هونەرییەكان پێ بگەیەنین و خزمەت بەكاری هونەری بكرێت بۆیە من قوتابخانە بە سەرچاوەی یەكەم دەبینم لە كاری هونەری تا هونەر و كارە هونەرییەكان خۆشەویست بن لەلای قوتابی و قوتابی ئارەزوومەندی تەواوی هەبێت بۆی بۆیەپ ێویستە ساڵانە فستیڤاڵی قوتابخانەكان بە بەردەوامی بكرێت وگرنگی پێ بدرێت.
❊ وەكوشانۆكارێكی لاو، خەونت چییە؟
خەونی من وەكو كچێك ئەوەیە كەوا بتوانم لە كاری هونەری و كاری بەرگدوورین بگەمە ئاستێكی زۆرباش تا بەتەواو خرمەت بە كۆمەڵگا و شارەكەم بكەم و كۆمەڵێك ئافرەت بێتە ناو ئەو بوارەوە بێ چاو ترسان كاری خۆیان ئەنجام بدەن هەڵبەتە من خۆشحاڵم شاری دەربەندیخان هەر چەندە بچووكە بەڵام تواناو بوێری ئافرەتی تێدا زۆرە كەوا ئافرەتمان لە هەموو بوارەكاندا تواناو بەهرەكانی خۆیان نیشانداوە ئەوەتا لە بواری كاری دەستڕەنگینی كە گرووپی كیژانی دەربەندیخانمان هەیە هەروەها لە رووی وەرزشەوە كە خۆشبەختانە، تیپی باسكەی كچانی دەربەندیخانمان هەیە









