فازڵ میرانی*
هەموو چارەنووسەكانمان لە كاركردن بۆ كوردستان و عێراق چارەنووسی سەختن، هەوڵی ئەوانی دیكە لە ڕووبەڕووبوونەوەیان بەكەم نازانین، بەڵام چارەنووسی ئێمە ئەوەیە، ئێمە لە سەركردایەتی و بەڕێوەبردنی وڵات لە قۆناغە جیاوازەكانی سیاسییدا، ڕاستی لە هەڵە جیا دەكەینەوە، كە ڕەنگدانەوەی بەسەر ژیانی خەڵكی و ناسنامەی عێراق لە ناوخۆ و دەرەوەیدا هەبووە.
عێراق، كە ئێمە بۆ كاروانەكەی، بەتایبەتی لە قۆناغەكانی كۆمارییدا كارمان بۆ ئاراستەكردنی كردووە، بە هۆی سەركردەكانی پێشوویەوە، بەهۆی ئەو بیرۆكە و كاركردەییانەی كە زیانی بۆ ماڵباتی نێودەوڵەتی هەیە، بەوە گەیشتووەتە ببێتە وڵاتێكی گەمارۆدراو، ڕژێمێك كە ئاسایش، سەربازگەریی، گۆشەگیری و بەرزەفت كردنی لە ئازادی تاكەكاندا پوخت كردووەتەوە.
ئەو چارەنووسەی كە ڕووبەڕووی بووینەوە، ئێمەی نەشێواند، بەڵام وزەی بردین، نەوەكو لەسەر هێڵی هەوڵی چاكسازیی شەنگبەری شوێنەوارەكان، بەڵكو بە هۆی گەشەكردنی ژینگەیەكی بەرهەمهێنەری خراپەوە بوو، كە لە سەردەمی پێشوو و لە دوای ساڵی 2003دا، دەستی بە بۆ بڵاوبوونەوە و كاریگەریی بەزەبری هێز یان پاشكۆیەتی بۆ بەرزەفت كردنی باڵەكانی دەوڵەتدا كرد.
ئەوانەی دواتر هاتن، لە ڕێگەی جومگە گەورەكانی دوای گۆڕانكاریی و لە ڕێگەی قۆستنەوەی خودی هێزە جەماوەرییەكان، دەستیان بە لاسایی كردنەوە، درێژەدان بە بیرۆكەی تاكڕەوی پێشوو و دروست كردنی پۆست بۆ خۆیان كرد، بۆ ئەوەی پۆستی فەرمییان هەبێت یان دەرفەتی بەردەست بۆ فشار خستنە سەر بڕیاردا بدۆزنەوە، لە مەشیاندا هەڵوێستی هێزە سیاسییە ناسراوەكان لەلامان خزمەتی كردن، كە دەیانەوێت وەشانێكی نۆژەنكراوی ئەو مێژووە دەربكەن، كە تێیدا هەڵە بوو، بۆ ئەوەی دواتر لە لە كوردستاندا تاكە بڕیار بەدەست بێت.
چارەنووسمان ئەوە بوو، ئەو ڕۆژەی دەسەڵاتی عێراقیان گرتە دەست، ڕووبەڕووی ڕەوتی سەربازەكان ببینەوە، دواتر چارەنووسمان ئەوە بوو، ڕووبەڕووی بانگەشەكەرانی تاكەپارت و سەركردەی تاك و تەنیا ببینەوە، دواتر چارەنووسمان وای لێ هات، بۆ ئەو كەسانەی ڕوون بكەینەوە كە ئەمڕۆكە هەوڵی لاسایی كردنەوەی ئەو بیركردنەوەیە دەدەن، بەوەی بە دروست كردنی كێشە و قەیرانەكان، شتەكان بەرەو زیانێكی بێ پاساو و قبوڵنەكراو بۆ گەلەكەمان دەبەن، بۆ ئەمەش سود لە دۆخی گشتی و تایبەتی وەردەگرن، كە ئێمە بەشێك لە دروستكەرانی نەبووین.
لەبەر ئەوەی دەسەڵاتدارانی پێشوو، كە تێیدا خاوەن وشەی باڵا بوون، كاریان لەسەر هەوڵی ڕیشەكێش كردنمان بە ئەنفال و غاز دەكرد، بە جۆرێك كۆتاییان هات لە دادگایی كردن و سزادان كە هەموو دەیزانن، بەڵام ئەو نەخۆشییە سیاسییە كۆتایی نەهاتووە و كۆتاییشی نایەت، ئەوەتا هێزی دیكەی مەڵاسدەر بە چەكەكانی و ڕەوایەتی بێ دەنگبوون لێی، دەیەوێت سیستەم و داڕشتەی دەسەڵاتی دەستووری ڕیشەكێش بكات، بەڵام بە شێوەیەكی پێشكەوتووتر.
چارەنووسمان ئەوەیە، بەردەوام بەرگریی لە دەستكەوتەكانی گەلەكەمان بكەین، چارەنووسمان ئەوەیە، ڕۆژەڤە ئاڵۆزەكان بگرینە دەست و هەمیشە زیرەكانە لە سروشتی ئەو كەسایەتییە تێ بگەین، كە دەگاتە ناوەندی بڕیار، ئەویش بەپەلە، یان بە لەبن گوێ خوێندنی ئەوانی تر، وەرچەرخانی خێرا بۆ گەڕانەوە بۆ سەربردەی یەكەمی ئەو كەسانە دەكات، كە هەمیشە هۆكاری ئازاری عێراقییەكان بووینە.
فیدراڵی و نا فیدڕاڵی عێراق لە مەترسی دایە، ئەگەر بشقەومێت، ئەوە چارەنووسێكی دیكەیە و ئێمە لە دەستگرتن بە ڕێشمەكەی و لادانی هەڵنایەین، تاكو ئەو دەستكەوتانە لەبار نەبات و بەرەو زیانێكی تازەی نەبات، كە قوربانیمان بۆی داوە.
– بەرپرسی دەستەی كارگێڕیی مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان.
وەرگێڕانی لە عەرەبییەوە: ڕەمزی میرەكانی