یانەی مان سیتی ئینگلیزی رایگەیاند كە بۆندی ئەستێرەی نێودەوڵەتی ئینگلیزی رەحیم سترلینگی بۆ ماوەی 3وەرزی داهاتوو درێژكردەوە، لە بڵاوكراوەیەكی دا یانەی سیتیزن ئاماژەی بەوەكرد كە یاریزانی تەمەن 23 ساڵ دوای ئەوەی 14گۆڵی لەم وەرزە تۆماركردووە، تا ساڵی 2023 لەگەڵ تیپەكەیان بەردەوام دەبێت. لەیەكەمین لێدوانیدا لەدوای واژۆكردنی بۆندە تازەكەی سترلینگ دەڵێت: زۆر دڵخۆشم بە درێژەپێدانی جەنگەكەم لەگەڵ یانەكەم، مەزندە دەكەم ئێرە باشترین شوێن بێت بۆم. لەسەرەتای هاتنم بۆ ئێرە هەستم بەوە كردووە كە ئێرە باشترین هەڵبژاردنم بووە.









