وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، بە مەبەستی چارەسەرکردنی کێشەی کەمی بەنزین، زیاتر لە یەک ملیۆن و 500 لیتر بەنزینی دیکە دەگاتە هەرێمی کوردستان.

لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان رایگەیاند: بڕی 540,000 لیتر بەنزین گەیشتە هەرێمی کوردستان،و بڕیارە 1,512,000 لیتری دیکەش بگات”.

دوێنێ چوارشەممە 2/8/2023، وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان رایگەیاندبوو، لە چوارچێوەی هەوڵەکانیان بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کەمبوونەوەی بەنزین و  دابەزاندنی نرخەکەی، بڕی 540,000 لیتر بەنزین گەیشتە هەرێمی کوردستان و لە بەنزینخانەکان بە نرخی 750 دینار دابەش دەکرێت.

وەزارەتی سامانە سرووشتییەكان راشیگەیاندووە، بۆ هاوردەکردنی بەنزینی زیاتر، مۆڵەتی هاوردەکردنی داوەتە کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت.