یانەی ریال مەدرید ئەمشەو خۆی بە یارییەكی زەحمەت ئامادە دەكات، كاتێك دەبێتە میوانی یانی سێلتا فیگۆ لەسەر یاریگای پالایدۆس لەمیانی گەڕی دوازدەی خولی لالیگا. كە یانەی شاهانە دەیەوێت سەركەوتنی چوارەمی لەدوای یەك لەسەر ئاستی هەموو خولەكان بەراهێنەرایەتی راهێنەری تازە سانتیاگۆ سۆلاری تۆمار بكات، هاندەرانی ریال مەدرید ئێستا روویانكردۆتەوە بنزیمە دوای ئەوەی توانی لەم ماوەی رابردوودا 3گۆڵ تۆمار بكات و گۆڵێكیش دروست بكات، لەدوایین 3یاریدا، بەڵام بەهۆی لیستە خراپەكەی بەرامبەر سێلتا فیگۆ ناتونرێت مەزندەی زۆر لەهێرشبەری فەرەنسی بكرێت.
بنزیما لیستێكی رەشی بەرمبەر سێلتا هەیە، كە لەماوەی 10یاریدا تەنها 2گۆڵی تۆماركردووە، واتا لەهەر 5یاری گۆڵێك، بەڵام ئەوەی زیاتر دەرمانی دەردی دەكات، دروستكردنی 3گۆڵە. ریال مدرید لەگەڵ بنزیما بەرامبەر سێلتا فیگۆ لە7یاری سەركەوتنی تۆماركردووەو لەیەك یاریدا یەكسان بووەو 2شكستی هەبووە، كە دوانیان لەجامی شای ئیسپانیا بووە. لەلایەكی دیكەوە سەبارەت بە گاریس بێڵ، یانەی سێلتا فیگۆ دیارترین قوربانی یاریزانی وێڵز بووە، كە توانیویەتی لە 5یاریدا 6گۆڵیان لێ تۆمار بكات، لەدوویاریدا بەیەدەگ یاری كردووە، هەروەها لەدوو یاری دیكەش لەگێمی دووەم یاریگای جێهێشتووە. گاریس بێڵ لە 5یاریدا رابەرایەتی سەركەوتنی ریال مەدریدی كردووە. لەیەك یاریش یەكسان بووە و هیچ یارییەكی لەگەڵ سێلتا نەدۆڕاندووە.









