بەهۆی گرانبوونی دۆلار لە بەغدا خۆپێشاندان دەستی پێ كرد، هاووڵاتییەكی زۆر چوونە بەردەم بانكی ناوەندی و داوای چارەسەری بارودۆخەكە دەكەن.
لە كاتی كردنەوەی نرخی دۆلار لە بازاڕەكان، دۆلار بەرەو بەرزبوونەوە چوو، ئێستە 100 دۆلار گەیشتە 155 هەزار و 500 دینار، ئەوەیش خۆپێشاندانی بەدوای خۆیدا هێنا.
ئەمڕۆ چوارشەم 26ـی تەمووز، لە بەغدای پایتەختی عێراق دژی بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار، لە بەردەم بانكی ناوەندی عێراق خۆپێشاندان دەستی پێ كرد.
خۆپێشاندەران دروشمی هەرزانكردنەوەی دۆلار یان داخستنی بانكی ناوەندییان بەرز كردووەتەوە.
ئەو خۆپێشاندانە لە كاتێكدایە ئێستە بانكی ناوەندی كۆنترۆڵی نرخی دۆلاری بە تەواوی لە دەست داوە، خۆپێشاندەرانیش داوای گۆڕینی تەواوی بەرپرسانی ئەو شوێنە گرنگەی عێراق دەكەن.