نەیاری بەغدا بەرامبەر هەرێمی کوردستان

125

عارف ڕوشدی
لە هەمو وڵاتانی جیهاندا ، کاتێک یاسای بوججەی ساڵانە پەسند دەکرێت ، بە بێ یەک و دوو لە لایەن وەزارەتی داراییەوە بە زووترین کات دەچێتە بواری جێبە جێکردنەوە ، ئاخو لە عیراق بۆچی بە تایبەتی بەرامبەر هەرێمی کوردستان بەدەر لە هەمو پێوەرەکان ڕووبەڕووی چەندین ئاستەنگ دەکرێت؟؟ ، یاسای بودججە لە پارلەمان پەسندکراوە بۆچی ئێستا شاندی هەرێم چەندین جارە ڕو لە بەغدا بکات ؟ خۆ پێش پەسندکردنیشی دەیان جار هەمو حساب و کتابێکیان کردووە لە گەڵ هەرێم !!ئەی ئێستا ئەم بەزمە لە پێناوی چی ؟ پرسیارێک لەو لایەنە سیاسییانە بکرێت : بە هەمو تواناکانتانەوە کەوتنە وێزەی هەرێم و نەوتەکەی ڕادەستی بەغدایان کرد، هاواریان دەکرد ، هەر کە نەوت کەوتە دەست بەغدا ( کوردستان دەبێتە شامی شەریف ؛ موچەی مفت ، پەنزینی (٤٥٠ )دیناری ، نەوتی (٥٠ )هەزاری، بەسەر هەرێمدا دەرێژن) ، ئاخۆ شەرم دایانناگرێت ، بەغدا موچەی مانگی حەوت دابەشدەکات و سەفاو مەرواش بە شاندەکەی هەرێم دەکات، هەر جارەو مەرجێکی نوێ دەکاتە بارگرانی بەسەر شانی خەڵکی کوردستان ؟؟ وا مانگی (٧) کوتایی دێت و هێشتا موچەخورانی هەرێم موچەی مانگی (٦) یان وەرنەگرتووە؟ هەر چونێک بێت کاتێک نەوتی خومان دەفروشت پێش ناوەراستی مانگ موچە دابەشدەکرا ؟؟.

بەڵام زۆر پێویستە کومەڵانی خەلکی کوردستان بگەنە راستییەک ئەویش بریتییە لە ؛ هەر چی هەیە لە کوردستان بدرێتە بەغدا ، بەغدا بەردەوام دەبێت لە برسی کردنی گەلەکەمان و بە هەمو شێوەیەک دەیەوێ رەورەوەی ژیان ڕابگرێت و بەدەردی بەغداو ناوەراست و خواروی عیراقمان ببەن ، بمانگەرێننەوە نێو بازنەیەک لە ( قات و قڕی ، تێکچونی ژینگە و هەڵکشانی رێژەی هەژاری و پیانبکرێت لە باربردنی هەمو دەسەڵاتەکانی هەرێم ) دەی با لایەنە( پان عیراقی بێنە دەنگ و وەڵامی خەڵکی کوردستان بدەنەوە).