خەبات:سولین سلێمان:- نارین فەقێ خانمە گۆرانیبێژی رۆژئاوای كوردستان دوێتێك بە ناوی (دەرمانێ دلی ) بڵاودەكاتەوە، نارین لە تۆری فەرمی ئنستاگرام لەو بارەیەوە دەڵێت”نوێترین بەرهەمی من و باوكم جودی لەبەر دەستی ئێوەیە لە چەناڵی یوتیوبی خۆم ، پر بە دڵ هیوادارم دەرمانی دڵی ئێوە خۆشبكات.ئاواز و تێكستی گۆرانییەكە لەلایەن باوكی نارینەوە بۆ ئەم گۆرانییە نوسراوە ، كاری دەرهێنانیشی لەلایەن هەژار دهۆكی بۆی ئەنجام دراوە.نارین فەقێ یەكێكە لە خانمە هونەرمەندەكانی رۆژئاوای كوردستان چەند بەرهەمێكی تایبەت و جیاوازی هەیە، ماوەیەك بوو بەرهەمی نەبوو بەڵام پاش دابرانێك لە هونەر لەگەڵ باوكی دەردەكەوێت.