خەبات: ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لە ماڵەكەی خۆی سەردانی هونەرمەندی گەورەی بواری شانۆ و درامای كوردی (ئیبراهیم حەكیم)ی كرد.پارێزگاری هەولێر لەسەردانەكەیاندا لە ڕەوشی تەندروستی پرسی و هیوای تەندروستیەكی باش و زوو چاكبوونەوەی بۆ خواست.جێگەی باسە چەند ڕۆژێك لەمەوبەر هونەرمەندی گەورەی بواری شانۆ و درامای كوردی ( ئیبراهیم حەكیم) لەدەرەوەی وڵات نەشتەرگەرییەكی گەورەی بۆ ئەنجامدرا و سوپاس بۆ خودا كە ئێستا تەندروستی باشە.