مه‌سرور بارزانی په‌یامێكی بڵاو كرده‌وه و رایگه‌یاند، به‌خێرهاتنێكی گه‌رمی قه‌داسه‌تی پا‌تریاك لویس ساكۆ ده‌كه‌ین بۆ هه‌ولێر.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 22/7/2023، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌ریمی كوردستان، له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی (توویته‌ر) په‌یامێكی گرنگی بڵاو كرده‌وه، كه ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
بەخێرهاتنێکی گەرمی بەڕێز قەداسەتی پاتریاک لویس ساکۆ دەکەین بۆ هەولێر، پایتەختی پێکەوەژیانی ئاشتیانەی هەموو ئایین و ئایینزا و نەتەوەکان.
کوردستان بەردەوام دەبێت لە پشتیوانیکردنی کریستیانەکان. بە تووندی سەرکۆنەی ئەو مامەڵە نەشیاوەی بەرامبەر بە بەڕێزیان کراوە دەکەین.
هیوادارین یەکترقبوڵکردن و ئاشتی و سەقامگیری، جێی ڕق و کینە و تاکڕەوی بگرێتەوە، تاکوو هەموو نەتەوە و پەیڕەوانی گشت ئایینەکان بتوانن بە ئاسودەیی لە عێراقدا بژین.