خەبات: هەمزە سەرحان:- خانمە گۆرانیبێژ، غەزەل مستەفا بەرهەمێكی نوێی بەناوی “مەگەر دەبێت بێ تۆ”ی بڵاوكردەوە، غەزەل مستەفا لە كەناڵی یوتیوبی خۆی كلیپە نوێیەكەی بڵاوكردەوە بەناوی “مەگەر دەبێت بە بێ تۆ”، تێكستی ئەم گۆرانیەی غەزەل لەلایەن كەیوان پارموزی نوسراوە، ئاراس قەهرەمانی كاری دەرهێنانی بۆ ئەنجامداوە.غەزەل مستەفا تەمەنی 27 ساڵە و لەدایكبوی شاری سەردەشتی ڕۆژهەڵاتی كوردستانە، لەكاتی بەشداریكردنی لە پێشبڕكێی كورد ئایدڵ دەركەوت تا قۆناغی كۆتایی مایەوە، خاوەنی چەند بەرهەمێكی تایبەت بە خۆیەتی.