باڵیۆزی قەتەر لە عێراق لە میانی کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆک بارزانی نیازی وڵاتەكەی بۆ كردنەوەی كونسوڵخانە لە شاری هەولێر بە سەرۆک بارزانی ڕاگەیاند.
سەرۆك مەسعود بارزانی ئەمڕۆ چوارشەممە 12ـی 07ـی 2023 لە سەڵاحەدین پێشوازی لە خالید بن حەمەد سڵێتی باڵیۆزی قەتەر لە عێراق كرد.
لە دیدارەكە بیروڕا لەبارەی بایەخی پەیوەندیی نێوان وڵاتی قەتەر و عێراق و هەرێمی كوردستان ئاڵوگۆڕ كرا و باڵیۆزی قەتەر لە عێراق نیازی وڵاتەكەی بۆ كردنەوەی كونسوڵخانە لە شاری هەولێر بە سەرۆک بارزانی ڕاگەیاند.
لای خۆیەوە سەرۆک بارزانی پێشوازی لە پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی هەردوولا و كردنەوەی كونسوڵخانەی قەتەر لە شاری هەولێر كرد.
بارودۆخی سیاسیی ناوچەكە تەوەرێكی تری ئەو دیدارە بوو.