یاریزانە بەرشەلۆنەیەکە دووپاتیکردەوە کە” هاندەرێکی گەورەی ڤالێنسیایە”، ئاماژەی بەوەشکردووە، “وەرزی شەمشەمەکوێرەکان سەخت بوو” ڤالێنسیا نزیک بوو لە دابەزین بۆ خولی پلە دووی ئیسپانیا، بەڵام لەم دواییانەدا توانی لە خولی ئیسپانیا بمێنێتەوە، فێران تۆرێسی هێرشبەری یانەی بەرشەلۆنە ڕایگەیاند، وەرزی یانەی ڤالێنسیا سەخت بوو، ئەمەش ئازارم دەدات، چونکە هاندەری گەورەی یانەکەم تا مردن … و هیوادارم ئەم وەرزە جارێکی دیکە یانەکە بگەڕێتەوە و باشتر بڕوات.
وە یاریزانە کەتەلۆنییەکە پێی وایە شتە ئەرێنییەکەی ئەمساڵ “بەرزبوونەوەی گەنجانی ڤالێنسیا بوو و چۆن بەشدارییان لە مانەوەی تیپەکەدا کردووە لە مانەوە لە خوله پلە یەک” تۆرێس زیادی کرد: پێموایە خاڤی جیرا و دیێگۆ لۆپێز، لەنێو ئەوانی تردا بەشێک دەبن لە تیپی یەکەم و دڵخۆشییەکی زۆرمان پێدەبەخشن، وە یاریزانەکە چەندین جار ڕایگەیاندبوو کە دڵخۆش دەبێت ئەگەر لە داهاتوودا بگەڕێتەوە بۆ بلانکێنێگرۆ، کە دووبارەی کردەوە و وتی، “نازانم چی ڕوویدا لە سەردانەکانی ئەم دواییەی من بۆ ڤالێنسیا چونکە تا ڕادەیەک نابیستم (ئاماژە بە… فیکەی جەماوەر لە دژی لێدرا)، بەڵام بێ گومان حەز دەکەم لە داهاتوودا بگەڕێمەوە بۆ ڤالێنسیا و ئەمەش ناگۆڕێت”.
کاتێک پرسیاری لەبارەی ئەگەری گواستنەوەی پێبێلۆ، یاریزانی لیڤانتی بۆ بارسا، لە لێدوانێکدا وتی: لیڤانتی خەریک بوو بچێتە خولی پلە یەک، یاریزانەکەش دەبێت بیر لەوە بکاتەوە کە چی باشترینە بۆی، قسە لەگەڵ بریکارەکەی و بازنەی… متمانەی نزیک لێی بکە، پاشان بڕیارەکە بدە”.