هەژماری فەرمی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، لە ڕێگەی هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، براوەی خەڵاتی باشترین گۆڵی لە دوایین خولی پاڵەوانێتییەکە ڕاگەیاند، ئەستێرە ئەرجەنتینییەکە، لیۆنێل مێسی، یاریزانی پێشووی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی، بە گۆڵەکەی بەرامبەر بە تیپی پورتوگالی بەنفیکا لە قۆناغی کۆمەڵەکاندا خەڵاتەکەی بەدەستهێنا، یارییەکە بە گۆڵێک بەرامبەر بە گۆڵێک کۆتایی هات، جێگای سەرنجە ئەستێرە ئەرجەنتینییەکە دوای تەواوبوونی گرێبەستەکەی پاریس سانجێرمانی بەجێهێشت و لەماوەی گواستنەوەی هاوینەی ئێستادا بە گواستنەوەی بێ بەرامبەر پەیوەندی بە یانەی ئینتەر میامی ئەمریکییەوە کرد.