کارۆلین ڤۆزنیاکی یاریزانی تێنسی سەرزەوی دانیمارکی، پلەی یەکەمی پێشووی جیهان، دوای ئەوەی لە مانگی یەکی ساڵی 2020 وازی لە یاریکردن هێنا بۆ ئەوەی خێزانێک پێکبهێنێت، گەڕانەوەی بۆ تێنسی سەرزەوی ڕاگەیاند، وۆزنیاکی لە ڕێگەی هەژماری تایبەتی خۆیەوە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی “تویتەر” نووسیویەتی: “لەماوەی سێ ساڵی ڕابردوو دوور لە یارییەکە، توانیومە قەرەبووی ئەو کاتەی خێزانەکەم بکەمەوە کە لە دووری ئەوان بەسەرم بردووە، بووم بە دایکی دوو منداڵی جوان”. ئەو منداڵانەی کە سوپاسگوزارم بۆیان” ئاماژەی بەوەشکردووە، “هێشتا ئامانجم هەیە کە دەمەوێت بەدەستی بهێنم، دەمەوێت بۆ منداڵەکانم بیسەلمێنم کە دەتوانیت بەدوای خەونەکانتدا بگەڕێیت، بەبێ گوێدانە تەمەن و ڕۆڵەکەت” ئاماژەی بەوەشکردووە، “وەک خێزانێک بڕیارماندا کە کاتی ئەوە هاتووە (گەڕێمەوە). دەگەڕێمەوە بۆ یاریکردن و ناتوانم چاوەڕێ بکەم!”