یانەی مانچستەر یونایتد لەگەڵ بەشێک لە یانەکانی پرێمەرلیگ پەیوەندی بە شەڕێکەوە کرد بۆ گواستنەوەی گابری ڤیگا هێرشبەری یانەی سێڵتاڤیگۆ، یاریزانە ئیسپانییەکەی خوار تەمەن 21 ساڵ بڕیارە لەم هاوینەدا سێڵتا جێبهێڵێت و لە گرێبەستەکەیدا 40 ملیۆن یۆرۆی بۆ کڕینی یاریزانەکە هەیە، پێدەچێت نیوکاسڵ یونایتد، لیڤەرپوول، ئارسناڵ و مان سیتی هەموویان ئارەزووی گواستنەوەی ڤیگا بکەن، فابریزیۆ ڕۆمانۆ پسپۆڕی گواستنەوەکان ڕاپۆرت دەکات کە مان یونایتدیش پەیوەندی بەو ڕکابەرییە کردووە، بەڵام ڕەنگە بەرژەوەندی یونایتد کەم ببێتەوە دوای دەستەبەرکردنی خزمەتگوزارییەکانی ماسۆن ماونتی یاریزانی یانەی چێڵسی.