لێرەدا باس لە ئەركی توخمە خۆراكییە جیاوازەكان دەكەین كە لە نێو رووەكدا ئەنجامی دەدات، بۆ ئاشنابوونی ئارەزوومەندانی پەروەردەكردنی رووەكی هەمەچەشن و وەرگرتنی زانیاری پێویست سەبارەت بە توخمە خۆراكییەكان:
یەكەم. مەنگەنیز Mn: كرداری رۆشنەپێكهاتن چالاكدەكات و بەشداری لە زێدەبوون و وەرگرتنی قەبارەی بەر بە تایبەتی بەرە رەگییەكان وەك پەتاتە و گێزەر دەكات.
دووەم. ئاسن Fe: هاوكار دەبێت لە بنیاتنانی گەشەی بەشە سەوزەكەی رووەك لە رێگای چالاككردنی ئەنزیمە بەرپرسەكان لە دروستبوونی كلۆرۆفیل دا.
سێیەم. نایترۆجین N: بەرپرسە لە گەشەی كۆمەڵەی سەوزی رووەكدا.
چوارەم. زینگ Zn: هاوكار دەبێت لە درێژبوونی رووەكدا.
پێنجەم. فسفۆر P: بەرپرسە لە مژینی خۆراك لە رەگەوە و باشكردنی گەشەی كۆمەڵەی رەگ و گوڵدا.
شەشەم. بۆڕۆن B: كۆنترۆڵی جوڵەی هۆرمۆنەكانی نێو رووەك دەكات.
حەوتەم. پۆتاسیۆم K: رێكخستنی كردارە زیندەگییەكان ( دابەشبوونی خانە و دەڵدانی ئاو لە خانەكان و دروستبوونی پرۆتین و كاربۆن) و بەرپرسە لە گواستنەوەی خۆراك لە رەگ و گەڵاكاندا بۆ بەشەكانی دیكەی رووەك لە رێگای ژینگەیەكی كەم خەستی دا بۆ خەستی بەرز.
هەشتەم. كلۆر Cl: هاوكارە لە كرداری رۆشنەپێكهاتندا.
نۆیەم. مۆلبیدیۆم Mo: نەتەراتی نێو پەین دەگۆڕێت بۆ پرۆتین.
دەیەم. كالیسیۆم Ca: خانەكانی سلیلۆز لەگەڵ یەكدی دەلكێنێت و دیواری خانە و دیواری بەر و گەڵاكان دروستدەكات.
یازدەهەم. گۆگرد S : بەشدارە لە پێكهاتەی زەیتە فڕیوەكاندا كە بەرپرسن لە تام و بۆن، لە هەمانكاتدا هاوكار دەبێت لە پێگەیشتنی بەرهەم و وەرگرتنی رەنگ.
دوازدەهەم. مەگنیسیۆم Mg: كاریگەرە لە بەرزبوونەوەی رێژەی زیتەكان لە رووەكدا، هەروەها لە وەرگرتنی رەنگی سەوز لە بەشە سەوزەكان بە هەماهەنگی لەگەڵ نایترجین و ئاسن دا.
سێزدەهەم. مس Cu: بەرپرسە لە رەنگی بریسكدار و توندوتۆڵی بەرهەمدا.