راپۆرته هه‌واڵه‌كان له ئیسپانیا به داهاتووی راهێنه‌ری ئیتاڵی ئه‌نچیلۆتی به‌ڕێوه‌به‌ری هونه‌ری یانه‌ی ریال مه‌دریدیان ئاشكرا كرد.
رۆژنامه‌ی ماركا به ئاماژه‌ی بۆ راپۆرته هه‌واڵه‌كانی به‌رازیل ده‌ڵێت: ئانچیلۆتی له حوزه‌یرانی 2024 وه‌كو راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل ده‌ست به‌كار ده‌بێت، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه یه‌كێتی تۆپی پێی به‌رازیلی نه‌خشه‌ی چاوه‌ڕوانی داناوه بۆ دامه‌زراندنی ئانچیلۆتی، كه لیژنه‌یه‌كی گواستنه‌وه‌ی دامه‌زراندووه بۆ له‌ئه‌ستۆ گرتنی گواستنه‌وه‌ی راهێنه‌ری ئیتاڵی. كه سه‌رۆكی لیژنه رامۆن مینیزیسی راهێنه‌ره له‌گه‌ڵ راهێنه‌رێكی ئه‌وروپی كه خودی ئانچیلۆتی ده‌ست نیشانی ده‌كات. كه ئه‌م لیژنه‌یه سه‌رپه‌رشتی هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل ده‌كه‌ن له 8 یاری كه 6یان له قۆناغی پاڵاوتنه‌كانی مۆندیالی 2026ی جیهانن. ئانچیلۆتی بۆندی تا 30 حوزه‌یرانی 2024 له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید به‌رده‌وام ده‌بێت.