ئێستا رووداوی تازه له‌ناو یانه‌ی پاریس سان جێرمانی فه‌ره‌نسی له ئارادان، دوای ئه‌وه‌ی نیشانده‌ی جدی هه‌ن بۆ گواستنه‌وه‌ی راهێنه‌ری ئیسپانی لویس ئه‌نریكی وه‌كو به‌ڕێوه‌به‌ری هونه‌ری تازه‌ی یانه‌ی پاریس سان جێرمان. رۆژنامه‌ی لیكیپی فه‌ره‌نسی ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه ئه‌ستێره‌ی به‌رازیلی نه‌یمار جۆنیۆر پێشوازی له بۆچوونی واژۆكردنی بۆندی راهێنه‌ر ئه‌نریكی كردووه له‌م هاوینه‌داو ده‌ڵێت زه‌حمه‌ته نه‌یمار به‌هاتنی ئه‌نریكی روو بكاته هیچ یانه‌یه‌كی دیكه له‌هاوینی داهاتوو. له‌كاتێكدا راپۆرته هه‌واڵه‌كان ئاماژه‌یان به‌وه‌كردبوو كه نه‌یماری ته‌مه‌ن (31) ساڵ ده‌یه‌وێت له‌هاوینی داهاتوو له پاریس بڕوات له‌كاتێكدا یانه‌كانی ئینگلیزی وه‌كو چێڵسی و مان یونایتد و نیوكاسڵ گرنگی به خزمه‌ته‌كانی ده‌ده‌ن. بۆندی نه‌یمار له هاوینی 2025 كۆتایی دێت و له‌گه‌ڵ بوونی به‌ندێك به‌نوێبوونه‌وه‌ی بۆنده‌كه‌ی تا ساڵی 2027 به‌شێوه‌یكی ئۆتۆماتیكی. ده‌گوترێت كه یانه‌ی پاریس سان جێرمان ده‌یه‌وێت بۆندی لویس ئه‌نریكی بۆ ماوه‌ی دوو وه‌رز واژۆ بكات و له‌گه‌ڵ درێژكردنه‌وه‌ی وه‌رزی سێیه‌م.