
له‌دوای كۆتایی هاتنی سه‌رده‌می ململانێی نێوان مێسی و رۆناڵدۆ له‌سه‌ر تۆپی زێڕین ئێستا هه‌ندێك ده‌م و چاوی نوێ ده‌ركه‌وتوون. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی بۆ دواجار مێسی له ركابه‌ریدایه. ئه‌ستێره‌ی ئه‌رژه‌نتینی كه یانه‌ی پاریس سان جێرمانی جێهێشت و روویكرده یانه‌ی ئینته‌رمیامی ئه‌مریكی دواین سه‌مای ئه‌نجام ده‌دات كاتێك په‌یوه‌ندی به‌ده‌ستهێنانی تۆپی زێڕینی (2022-2023)ه‌وه هه‌یه. به‌ڵام له‌به‌رده‌می ئه‌ستێره‌ی نه‌روژی ئیرلینگ هالاند ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی مان سیتی وه‌كو (مۆته‌كه‌یه‌ك) ده‌رده‌كه‌وێت. به‌هۆی ده‌ستكه‌وته تاك و به‌كۆمه‌ڵه‌كانی كه زۆر به‌به‌هێزی ململانێی ده‌كات. ئه‌مجاره ته‌نها ئه‌م دوو یاریزانه له ركابه‌ریدان به‌هۆی ئه‌وه‌ی هیچ یاریزانێك نه‌گه‌یشتۆته ئه‌و ئاسته ركابه‌ریان بكات. بۆیه لێره‌دا ئه‌و پرسیاره دروست ده‌بێت مێسی ده‌توانێت بیباته‌وه یاخود هالاند؟ له پێوانه‌كانی تۆپی زێڕین ده‌بێت یاریزان یارمه‌تیده‌رێكی به‌هێز بێت له به‌ده‌ستهێنانی نازناوێكی گه‌وره بۆ تیپه‌كه‌ی، كه مێسی توانی گه‌وره‌تین نازناوی جیهانی به‌ده‌ست بێنێت كه ئه‌ویش مۆندیالی 2022 بوو، به‌ڵام هالاند به‌هۆی ئه‌وه‌ی توانیویه‌تی 3 نازناو له‌م وه‌رزه به‌ده‌ست بێنێت، ئه‌وانیش خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپاو جامی یه‌كێتی تۆپی پێی ئینگلیزی و خولی ئینگلیزی بوون.