خەبات: حەمە ئەحمەد جاف:- کاتژمێر (10:30)ی سەرلەبەیانی سێشه‌ممه‌ رێكه‌وتی 20_6_2023 به‌شی رۆشنبیری و راگه‌یاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان، وه‌ك وه‌فایه‌ك بۆ رۆشنبیریی ره‌وانشادی گه‌له‌كه‌مان (سامی شۆڕش ) له‌ كتێبخانه‌ی به‌شی رۆشنبیری و راگه‌یاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان، رێو ره‌سمی دابه‌شكردنی دیوانی ( سامی شۆڕش) و لێدوان له‌ شیعرو ئه‌ده‌بیاتی سامی شۆڕش به‌ڕێوه‌ ده‌بات.

سامی شۆڕش
ناوی تەواوی (سامی فەتاح عەبدوللەتیف)ە. لەساڵی 1950 لە هەولێر لەدایکبووە. لەنێوان ساڵانی (2004-2006) وەزیری ڕۆشنبیری بووە لەحکومەتی هەرێم. ماستەری هەبووە لەمێژووی ئاینەکانی ڕۆژهەڵای ناوەراست لەزانکۆی لەندەن. لەرۆژنامەی ئەلحەیاتی لەندەنی و ئەلغەدی ئوردونی بابەتی نووسیوە. رۆژی 11-11-2010 لە هەولێر بە نەخۆشیی دڵ کۆچی دوایی کرد.