خەبات:سولین سلێمان:- پاش ئەوەی لە پرۆژەیاسای بودجەی عێراق به‌های 100 دۆلار بەرامبەر بە 130 هەزار دینار جێگیر کرا، بەڵام ئه‌وه‌ گۆڕانكارییه‌كی وه‌های له‌‌ به‌های دۆلار لە بازاڕەکان نه‌هێنایه‌ ئاراوه‌، تا ئێستاش لە بازارەکاندا بەهای دۆلار نەزانراوە کەی دەگەتا ئەو نرخەی کە حوکمەتی عێراقی لە پرۆژە یاساکەدا جێگیری کردوە.

پسپۆرێکی ئابوری لەم بارەیەوە دەڵێت:ئەوەی ئێستا دەبینرێت راستە کە حوکمەتی عێراق پێشتریش بریاری جێگیرکردنی بەهای 100 دۆلار بەرامبەر دینار بە 130 جێگیر کردبووە بەڵام جیاوازیەکی تەواو لە بریاری حوکمەت و ئەوەی لە بازاردا دەگوزەرێت هەیە.

د.ئدریس رەمەزان کۆچەر مامۆستای زانکۆ و پسپۆری ئابوری بە خەباتی راگەیاند:زۆری داواکاری خەڵک لەسەر دۆلار و کەمی متمانەیان بە دیناری عێراقی هۆکارن کە زیاتر دۆلار بەهای بەرز بێتەوە وەک نزبێتەوە، کە ئەمەش بۆشاییەکی تەواو دروست دەکات لە نێوان بریاری حوکمەتی عێراق و بازاری رەش و زۆر جاریش ئێمە مەزندە دەکەین کە بۆ هەر 100 دۆلارێک 10,15 هزار بەربونەوە بەخۆیەوە ببینێت.

ئەوەشی خستەروو:پێویستە بۆ چارەسەرکردنی ئەمە حوکمەتی عێراق چاودێریەکی تەواو بخاتە سەر بازار و تاکو بتوانن نرخی دۆلار جێگیر بکەن بە پێی بریارەکەی کەلە پرۆژە یاسای بودجەی عێرقدا دیاریکراوە، گووتیشی: نەجێگیری بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار کاریگەری زۆری کردۆتەوە سەر گوزەرانی تاکی کۆمەڵگا بۆتە هۆی کێمبونەوەی متمانەیان و بەو پێیەش پەنا. ۆ کرینی دۆلاری ئەمریکی ببەن.

ئاشکراشی کرد:رێگایەکی تر تاکو حوکمەتی عێراق بتوانێت بەهای دۆلار بەرامبەر دینار کەمبکاتەوە ئەوە کە دۆلار بە پێی داواکاری خەڵک بخاتە بازارەوە تاوەکو هاوسەنگیەک دروست بێت لەو کاتە دۆلار دەتوانێت سەقامگیرببێت بە 130 هزار دینار بەڵام دەبینین رۆژ بە رۆژ حوکمەتی عێراق بە رێگای نەختینییەی خۆی دۆلار دەخاتە بازارەوە کە رێژەکە کەمترە لە داواکاری خەڵک لەبەر ئەمەش کاتی خستنەرووی دۆلار کەمتر دەبێتەوە لە داواکاری خەڵک لەبەر ئەم هۆکارەش حوکمەتی عێراق ناتوانێت کۆنترۆڵی نرخەکە بکات، هەروەک چۆن بینیمان لە ساڵانی رابردوە بەهای 100 دۆلاری بەرامبەر دیناری عێراقی لە 120,121 تێنەدەپەری ئەمەش هۆکاری ئەوە کە حکومەتی عێراق دۆلاری بە پێی داواکاری خەڵک دەسختە بازارەوە.

ئەم پسپۆرە هۆکارێکی تری ناسەقامگیری دۆلاری بەرامبەر دینار باسکرد و گوتی:هەر وڵاتێک ناسەقامگیری رامیاری هەبێت بارودۆخی ئابووری ئەو وڵاتە و حوکمەت ناتوانێت کۆنترۆڵی بازار بکات و لەبەر ئەم هۆکارە بازرگانەکانیش بە خواستی خۆیان بەهای دۆلار بەرامبەر دینار بەرز دەکەنەوە و هەر خۆشیان دۆلار لە بازارەکاندا دەکرن بۆ ئەوەی دۆلار کەمبێتەوە بەهای بەردەوام بەرزبێتەوە وەک ئەوەی لە ئێستادا دەبیرێت.