سلێمان سەلیم- مامۆستای پەروەردەیی:
گومانی تێدانیە پەرتووك گرینگترە ، پەرتووك لەلایەن وەزارەتی پەروەردە لەڕێگەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پڕۆگرام بەبەشداری چەندین شارەزایانی بواری پەروەردەیی و مامۆستایانی پسپۆری پۆلی 12دانراوە ، بەڵام مەلزەمە پوختەی كتێبەكەیە لەلایەن مامۆستایەكی بابەت دادەنرێت بۆشیكاركردنی پرسیارە گرینگەكان ، ئەگەرچی هەموو پرسیارەكانی ناو پەرتووك گرینگن.
پۆلی دوازدە لە ئێستادا بۆتە قۆناغێكی هەستیار و گرنگ و یەكلاكەرەوە بۆ قوتابیانی ئەم قۆناغە ، گرنگیەكەی لەوەدایە ڕەنجی 12 ساڵیان لەم قۆناغە بە ئامانج دەگات.
لەگەڵ دەستپێكی ساڵی نوێ قوتابیان پەرتووكی نوێ وەردەگرن كە لە لایەن وەزارەتی پەروەردە بەدیاری و بێ بەرانبەر بە قوتابییەكان دەدرێت ، بەڵام یەكەم ڕۆژ و یەكەم وانە مامۆستاكان ئامۆژگاری قوتابییەكان دەكەن كە واز لە پەرتووك بهێنن و لەسەر مەلزەمە بخوێنن گرێنتیی نمرەی 90% بە سەرەوەیان پێدەدەن .
هەموو مامۆستاكان مەلزەمەیەكی تایبەت بە بابەتی پسپۆڕی خۆیان داناوە بەتایبەت بە شیكاركردنی پرسیارەكان بۆ هەر وەرزێك بەجیا لەبەرامبەر هەر مەلزەمەیەك بڕێك پارە لەنێوان سێ بۆ پێنچ هەزار وەردەگیرێت، مامۆستای بابەت ئەم مەلزەمەیە لەگەڵ پەڕاوگەیەك یان دەزگایەكی چاپ ڕێك دەكەوێت هەردوولا قازانجی ماددی دەكەن، مامۆستا بەكەم نرخاندنی پەرتووكی خوێندن قوتابییان هاندەدات كە مەلزەمەكەی بكڕن لێرەدا ئەو بڕە پارەی ساڵانە وەزارەت لە چاپكردنی پەرتووكەكان چاپی دەكات بە فیڕۆ دەڕوات ، چونكە قوتابی پەرتوكەكان لەماڵەوە دادەنێت لەبەر مەلزەمەی مامۆستا گرینگی بەپەرتووكەكان نادات مەگەر بۆكارێكی زۆر پێویست و گرینگ سەیری پەرتووكەكان بكات.
لە لایەكی تر مامۆستا هەموو پرسیارەكانی ناو پەرتووك شیكار ناكات تەنها ئەوانەی بەلای ئەو گرنگن یان ساڵانە لەتاقیكردنەوەكان دێنەوە ، زۆر جار دوو پرسیار یان زیاتر لەناو مەلزەمەی مامۆستا شیكارنەكراوە و لەتاقیكردنەوە گشتییەكان هاتۆتەوە كێشە و گرفت بۆ قوتابییان دروست دەكات و نمرەیان پێ دادەبەزێت ، لە لایەكی تر كاتێك قوتابی لە پۆلی یازدە دەردەچێت بەژداری خولی بەهێزكردنی هاوینەی پۆلی 12 دەكات مامۆستای خول یەكەم ڕۆژ و یەكەم وانە باسی گرینگی مەلزەی خۆی دەكات بۆ ئەوەی بیكڕن، زۆركات مامۆستا قوتابییەكان ناچار دەكات تەنیا مەلزەمەی خۆی بكڕن ، ئەگەر مەلزەمەی مامۆستای تر ببینن لەدەستی قوتابیان تانەوتەشەر لە قوتابی و مامۆستای خاوەن مەلزەمەكە دەدەن لەگەڵ دەستپێكی دەوامی ساڵی نوێی خوێندن مامۆستای قوتابخانەش پێشنیاری مەلزەمەی خۆی دەكات بۆقوتابیان ، دواتر ئەگەر قوتابی دەرنەچوو یان نمرەكەی بەدڵ نەبوو جارێكی تر بەشداری خولی هاوینەدەكاتەوە دەبێت جارێكی تر مەلزەمەی مامۆستای خول بكڕێت ، لەگەڵ دەسپێكی ساڵی نوێی خوێندن ستافی مامۆستاكان دەگۆڕێت و مامۆستای نوێ دێنە پۆلی 12 ئەوانیش پێشنیاری مەلزەمەی خۆیان دەكان ، ئەگەرچی قوتابیانیش بڵێن مەلزەمەمان هەیە سوودی نییە.
فرۆشتنی ئەم هەموو مەلزەمەیە بەقوتابی لەپای چی ؟ قوتابی بۆخۆی ترس و دڵەراوكێی زۆرە لە پۆلی دوازدە ئەم هەموو مەلزەمەیەش ترسەكە زیاتر دەكات
هیوادارم وەزارەتی پەروەردە بڕیارێك دەربكات ئەم بابەتە یەكلابكاتەوە و لەپرسێكی بازرگانی بكرێتە پرسێكی پەروەردەیی ، ئەگەر مەلزەمە لەپەرتووك گرنگترە پێویست ناكات وەزارەتی پەروەردە پەرتووك چاپ بكات ئەم هەمووەپارەیە بەفیڕۆبڕوات ، ئەگەر مەلزەمەش گرنگی خۆی هەیە لەپڕۆسەی پەروەردە و فێركردن بۆ سەركەوتنی قوتابیان با بۆ هەربابەتێك یەكك مەلزەمەی گشتگیر هەبێت و وەزارەت سەرپەرشتی بكات بۆ ئەوەی دووربێت لەبازرگانیكردن و بەدیاری یان بە نرخێكی زۆر هەرزان بدرێت بەقوتابی وەك پەرتووك بۆساڵانی ئایندەش قوتابیان سوودی لێوەربگرن.