دیمانە-سولین سلێمان:
سۆزیار خوسرەو ئەو کچەی کە تەنها تەمەنی 6 ساڵە و لەم تەمەنە بچوکەی توانیویەتی لە دوو پاڵەوانێتی ئەسپسواری پازداندا بە پلەی یەکەم دەربچێت.
سۆزیار لە دیمانەیەکدا تایبەت بە لاپەرەی وەرزشی خەبات گوتی: وا بۆ نزیکەی دوو ساڵ دەچێت لە ناو ئەم یارییەم دایک و باوکم کاتێک ئەسپەکەیان بۆ کریم زۆر دڵخۆشبووم و ئەسپەکەمم زۆر خۆشدەوێت چونکە ئەویش وەک من تەمەنی 6 ساڵە.
سوزیار بێجگە لەوەی کە ئەسپسوارێکی لێهاتوە مەلەوانێکی زۆرباشێشە وەک خۆی دەڵێت هەفتەی جارێک دەچێت بۆ مەلەوانی.
خێزانی سۆزیار زۆر پاڵپشتی لە سۆزیار دەکەن چونکە ئەوان لە بنەماڵەدا ئەسپسوارن لەو بوارەدان بە تایبەتیش سوهەیبی برای زۆر پاڵپشتی ئەوە خۆی سۆزیار دەبات بۆ مەشقەکانی ئەسپسواری.
سۆزیار دەربارەی نوێترین بەشداری لە پاڵەوانێتی ئەسپسواریدا گوتی: لە رێکەوتی 23 ی ئەم مانگە پاڵەوانێتیەک لە یانەی نێودەوڵەتی ئەسپسواری هەولێر ئەنجام دەدرێت منیش تێدا بەشدارم، بە هیوام وەک پاڵەوانێتیەکانی پێشوو بتوانم پلەکانی یەکەم بەدەستبێنم ، چونکە لە داهاتوودا دەمەوێت لە پاڵەوانێتیە نێودەوڵەتیەکانیش بەشداری بکەم.