٭ فاضل میرانی
زنجیرەی بە ئامانجکردنی ئێمە لە لایەن نەیار و دوژمنەکان بەردەوامە و هێشتا لەسەر شێوازی کۆنی خۆیان ماون، فێڵمان لێدەکەن و بە چەقۆی خیانەت لێمان دەدەن. چەکی دوژمنەکان خنکاندن و کردنی شەڕی ئابوریە، شتەکان تەنانەت لە ماوەی پێش و دوای شۆڕش و ڕاپەڕینەکانمان بەم شێوەیە بووە و بۆ ئەم مەبەستەش چەندین ئامرازی بە پاساو و بێپاساویان هێناوەتەوە بۆ ئەوەی خۆیان بە کەسانێکی رەسەن بێننە بەرچاوان.

لەوانەیە هەموو قسەیەکی بکرێت راست بێت لە وەسفکردنی ڕێژەیی ئازارەکانمان و هێشتا هیچ نەوترابێت لە پێشکەشکردنی ئەو ڕاستییانەی، کە تێپەڕیوون و ڕوو دەدەن، هەموو ئەمانە بە مەبەستی لەناوبردنی ئێمە یان زاڵبوون بەسەرماندا بووە و ڕەگەزپەرستییان لە هەر سەردەمێک دا بە جلوبەرگێکی جیاواز خۆی دەرخستووە بۆ لەناوبردنمان.

بەکارهێنانی پڕوپاگەندەی درۆ شتێکە هەمیشە لەسەر هەموو ئەوانە تۆمار دەکرێ، کە لە دژمان بەکاریان هێناوە بۆ ئەوەی لە خەڵکەکەمان بدەن، ئەوانەی بەدوای دەستکەوتی هەڵەدا دەگەڕێن بە نرخی ڕابردوو و ئێستا و داهاتووی گەلەکەمان، هەندێکیان بە پەشیمانییەوە دەگەڕێنەوە و بەشێکیان وەک خیانەتکار دەمرن و لەو دوو نموونەیەوە زۆرن.

ڕۆحی دوژمنایەتی کردنی مستەفا بارزانی هێشتا هەناسە دەدات لەنێو سنگ و مێشکی ئەوانەی، کە حەزیان لەوە نەبوو، کە بارزانی پێشکەشی کرد بۆ ئەوەی کوردستان و عێراق ببن بە پێگەیەکەی بەهێز وشۆڕشگێڕە مەزنەکەش هێشتا لەلایەن ئەو کەسانەوە جێی متمانە نیە، کە ئەجێندای پێشوویان بە میرات بۆ ماوەتەوە، کە عێراق و عێراقییەکانیان ڕاکێشاوە بۆ ئەو کولتوورە توندوتیژ و دزی و پاشکۆییە.

پشتبەستنی بارزانی و خەڵکەکەی و حیزبەکەی، کە دیارترین هێزی سەر زەوی بوون، بەرگری و خەباتیان دەکرد بۆ شکاندنی ئەو زنجیرە بیروباوەڕە تۆتالیتاریزم و کارلاتانیزم و نمایشکردنانەی، کە خوێنی عێراقییەکانی ڕشت و ڕۆژەکانیان لە نێوان خواست و ترس و هەڵاتن دا شێواند.

ئێمە ئەو بەڵگەیە بووین و دەمێنینەوە، کە فەرامۆشکردنی بنیاتنان لەسەر ئەو وێرانەیە قبوڵ ناکەین، کە باوباپیران دروستیان کردوون و ئەمڕۆش خەریکە لەو مینانە لە وڵاتەکەمان دەتەقنەوە، کە لەلایەن باوباپیرانەوە چێندراون بۆ ئەوەی ئێمە بکەنە ئامانج، تەنانەت ئەگەر ویستی ئێمە و نێودەوڵەتیش ڕێگری لە دووبارەبوونەوەی مینڕێژکردنی خاکەکەمان بکات، ئەوە ئەوان پڕوپاگەندە بۆ خۆیان و کارەکانیان دەکەن بۆ هێرشکردنە سەر پلانەکانمان بۆ دروستکردنی ئابوورییەکی سەقامگیر.

متمانە دەکەم و دەمەوێت ئەوانەی عێراق دەناسن و ئێمە دەناسن متمانە بەوە بکەن، کە بیرۆکەی مستەفا بارزانی بەبێ ئەوان و بەبێ چەکدارە ڕەسەنەکانی ئێمە و ئەو کەسانە نەبوایە، کە ە بیرکردنەوە دا هاوبەش بوون لە کارکردن بۆ ڕێگەگرتن لە دووبارەبوونەوەی زاڵبوونی ڕژێمە ستەمکارەکان. دەڵێم متمانەم بە خۆمان هەیەوە و با دۆستانیش متمانەمان پێبکەن، کە ئێمە ئەو خەندەقەین، کە کوردستان و عێراق دەپارێزین، ئەوە بۆیە ئێمە هەمیشە بە ئامانجکراوین.

٭ بەرپرسی دەسته ی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان.

لە عەرەبیەوە: شوان سەرابی