سەلام عەبدوڵڵا
پرسیارێكه له هه‌موو ئه‌وانه ده‌كرێت، كه هه‌موو خواسته‌كانی گه‌له‌كه‌مانیان له دووتوێی مووچه‌دا كۆكردۆته‌وه و وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌و سه‌دان هه‌زار بریندار و شه‌هیده‌ی له شه‌ڕی خه‌بات له‌پێناو ئازادی و سه‌ربه‌خۆییدا دراوه ته‌نیا بۆ مووچه و بژێویی ژیانی فه‌رمانبه‌ران بووه.
ڕژێمه جیاجیاكانی عێراق، به دیكتاتۆریه‌تی به‌عس و دڕنده‌یی ڕژێمه‌كه‌شییه‌وه گرفتی له مووچه‌دان به مووچه‌خۆرانی هه‌رێم نه‌بووه و له‌كاتی خۆیدا مووچه‌ی داوه. كه‌وابێ ئه‌وه‌ی ڕووی كردۆته شاخ و چه‌كی خه‌باتی كردۆته شانی له‌پێناو مووچه‌ی فه‌رمانبه‌راندا نه‌بووه، چونكه هه‌موو ئه‌و ڕاستیه‌ش ده‌زانین كه دانیشتووانی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وسا و ئێستاش هه‌ر هه‌مووی مووچه‌خۆر نه‌بوون و نین..
به‌وپێیه ئه‌وه‌ی خه‌باتی چه‌كداری هه‌ڵبژاردووه و خوێنی خۆی خستۆته سه‌ر ده‌سته‌كانی له‌پێناو مه‌سه‌له‌یه‌كی گه‌وره‌تر و گرنگتردا بووه كه ئه‌ویش چاره‌نووسی گه‌له‌كه‌یه‌تی به‌گشتی نه‌ك ته‌نیا چینێكی، ئه‌وانه‌ی ڕوویان كرده خه‌باتی شاخ و ده‌یان و بگره سه‌دان شه‌هیدیان دا، كه هه‌ندێك لایه‌ن تا ئه‌مڕۆش شانازی به ژماره‌ی زۆری شه‌هیدانیانه‌وه ده‌كه‌ن ئایا دروشمی سه‌ره‌كییان وه‌ك ئه‌مڕۆ به شانازییه‌وه بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كه‌ن بۆ به‌ده‌ستهێنانی مووچه و پاشه‌كه‌وتی مووچه بووه؟ به دڵنیاییه‌وه نا، چونكه زۆرینه‌ی ئه‌وانه‌ی ڕوویان كرده شاخ هه‌میشه ژماره‌یه‌كی كه‌می مووچه‌خۆر بوون و زۆرینه‌ی خه‌باتگێڕان له چینی نه‌دار و هه‌ژاری گه‌له‌كه‌مان بوون به‌تایبه‌تی جووتیار و كرێكار و خاوه‌ن پیشه ده‌ستییه‌كان، ئه‌مه جگه له چین و توێژی خوێنگه‌رمی قوتابییان كه زۆربه‌یان له‌پێناوی خه‌بات و ئاواتی گه‌له‌كه‌یاندا به‌خۆشحاڵییه‌وه ده‌ستبه‌رداری خوێندن ده‌بوون و چه‌كی شه‌ڕه‌ف و كوردایه‌تییان ده‌كرده شان و قوربانی بۆ گه‌له‌كه‌یان ده‌كرده دروشمی سه‌ره‌كی و ئامانجیان، بۆیه كورتكردنه‌وه‌ی داخوازی گه‌له‌كه‌مان ئه‌مڕۆ له دابینكردنی مانگانه و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌راندا، كه ئه‌وه‌ش هه‌ر له داهاتی نه‌وتی خۆمان دابین ده‌كرێت.
هیچ به‌ده‌ستكه‌وت حساب ناكرێ، گه‌ر داخوازییه‌كانی تری گه‌له‌كه‌مان، وه‌ك جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140 و دیاریكردنی سنووری هه‌رێم، قه‌ره‌بووی ئه‌نفال و كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه و دانانی بودجه‌ی ڕاست و دروست بۆ هه‌رێم و پێشمه‌رگه و كۆتاییهێنان به بڕیاره‌كانی حزبی به‌عس سه‌باره‌ت به ته‌عریب و داگیركردنی زه‌وی كه‌ركووك و ده‌وروبه‌ری بۆ نموونه كه ئه‌مڕۆ له هه‌موو رۆژێك زیاتری كردووه، له كۆتاییدا ده‌ڵێین: به‌ڵێ ئێمه‌ش پشتیوانی ئه‌وه‌ین كه ده‌بێ مووچه، بێ كه‌موكوڕی، له‌كاتی خۆیدا بدرێ، به‌ڵام ئه‌وه هه‌موو داواكانمان نییه له حكوومه‌تی فیدراڵ.