ئێرلینگ هالاند ئەستێرەی نەرویجیی یانەی مانچستەر سیتی بە باشترین یاریزانی ئەم وەرزە دەستنیشانکرا.
ومانچستەر سیتی لە ماڵپەڕی فەرمی خۆیدا ڕایگەیاند کە ئێرلینگ هالاند خەڵاتی باشترین یاریزانی بۆ وەرزی 2022/2023 بەدەستهێناوە.
هێرشبەرە نەرویجییەکە یەکلاکەرەوە بوو لە بەدەستهێنانی نازناوی پێنجەمی پرێمەرلیگ، توانی 36 گۆڵ تۆماربکات و ژمارەکانی محەمەد سەڵاح و ئەندی کۆل و ئالان شیرەری شکاند.
جێگای سەرنجە کە هالاند لەم وەرزەدا بە گشتی لە 53 یاریدا لە پاڵەوانێتییە جیاوازەکاندا بەشداری کردووە و 52 گۆڵی تۆمارکردووە، 11 گۆڵیشی دروستکردووە.