سەلام عەبدوڵڵا
به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و بۆچوونانه‌ی كه له‌لایه‌ن فراكسیۆنی یه‌كێتییه‌وه‌و پشتیوانی مه‌كته‌بی سیاسی حزبه‌كه‌یانه‌وه كه ده‌خرێته‌ڕوو، گوایه پارێزگاكانی هه‌رێم رازی و خۆشحاڵن به بڕگه‌ی (8)ی ماده‌ی (14) له ڕاستیدا وانیه‌و جگه له خودی یه‌كێتی، هیچ لایه‌نێك نه خۆشحاڵه‌و نه له‌و هه‌ڵوێسته ڕازییه، چونكه گه‌ر ته‌نیا سه‌یری خودی ده‌نگدانه‌كه‌ی په‌رله‌مان بكه‌یت ئه‌وا ئه‌و ڕاستییه حاشاهه‌ڵنه‌گره‌ت بۆ ده‌سه‌لمێ كه جگه له‌و لایه‌نه عه‌ره‌بیانه‌ی كه تا سه‌ر ئێسقان دژی هه‌رێم و ده‌ستكه‌وته‌كانین و خودی فراكسیۆنی یه‌كێتی هیچ لایه‌نێكی كوردی پشتیوانی نه‌كردو ئه‌وه‌ش په‌یامێكی روون و ئاشكرا بوو بۆ ئه‌و فراكسیۆنه كه پاڵپشتی داوایه‌كی ڕه‌وای نه‌كردووه، چونكه هه‌موو لایه‌نه كوردییه‌كان له مه‌غزای ئه‌و بڕیاره ده‌گه‌یشتن كه مه‌به‌ست لێی زیانگه‌یاندنه به هه‌رێم و هه‌وڵه بۆ بچووككردنه‌وه‌ی قه‌واره‌كه‌ی.
ئه‌وه یه‌كێتی خۆی بوو كه ده‌یویست سله‌یمانی و ده‌ورووبه‌ری هه‌رده‌م له حكوومه‌تی هه‌رێم جیابكاته‌وه به‌ناوی (لامه‌ركه‌زیی) به‌و حسابه‌ی گه‌ر خودی خۆیان به‌ڕێوه‌ی به‌رن ئه‌وا ئه‌وان به‌هاریان بۆ ده‌هێنێته سه‌ر چۆكان كه به كردار پێچه‌وانه‌كه‌ی ڕاست بوو، به‌ڵام ئایا خودی یه‌كێتی له مه‌ترسی ئه‌و بڕگه‌و ماده‌یه ده‌گات كه چ كاردانه‌وه‌یه‌كی نێگه‌تیڤی له‌سه‌ر خودی هه‌رێم ده‌بێت.
ئایا سبه‌ی، به‌پێی بڕگه‌ی (8) و ماده‌ی (14) گه‌ر ئه‌وان داوای بودجه و مووچه‌ی خۆیان له به‌غدا بكه‌ن و به‌غداش به‌و داوایه ڕازی بێت – كه به خۆشحاڵییه‌وه رازی ده‌بێت- ئه‌وه مانای په‌یوه‌ستكردنی پارێزگای سلێمانی به به‌غدا ده‌گه‌ینێت، چونكه ئیدی سله‌یمانی هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به هه‌رێمه‌وه نامێنێت وه‌ك هه‌ر پارێزگایه‌كی تری عێراق مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت، وه‌ك كه‌ركووك بۆ نموونه.
ئیدی ئایا ئه‌وسا هیچ مانایه‌ك بۆ پێویستی بوونیان و هاوبه‌شییان له حكوومه‌تی هه‌رێمدا ده‌مێنێت؟ ئایا ده‌توانن به‌م كرداره‌یان بڵێین خزمه‌ت به خه‌ڵكی سله‌یمانی ده‌كه‌ن؟ ئایا خه‌ڵكی وشیاری ئه‌و شاره كه به هه‌ڵمه‌ت و قوربانی ناوزه‌د ده‌كرێت ئه‌م گه‌مه ترسناكه‌یان بۆ هه‌زم ده‌كرێت؟ بۆیه ئێمه دڵنیاین كه پارێزگاكانی هه‌رێم، به سلێمانیشه‌وه.. هه‌رگیز به‌و بڕیاره رازی نابن و په‌نای بۆ نابه‌ن و دژی ده‌وه‌ستنه‌وه.
بۆیه هیوادارین برایانی یه‌كێتی، له‌ژێر گوشاری هیچ باروودۆخێكدا په‌نا نه‌به‌نه ئه‌م بڕگه ترسناكه كه زیان به گه‌له‌كه‌مان و هه‌رێمه‌كه‌مان و خودی خۆیان و خوێنی شه‌هیدان ده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌مه ململانێی سیاسی نییه، ئه‌مه چاره‌نووسی گه‌ل و هه‌رێمه‌كه‌یه‌تی، هه‌رێمێك كه له زه‌مانی شێخی نه‌مره‌وه قوربانی بۆ ده‌دات و بۆی تێده‌كۆشێت.