خەبات: شلێر سەعید:- ئێمە دەزانین و هەرواش ڕاهاتووین كە كەلوپەلە پلاستیكییەكان ژیانی داگیركردووین، چونكە لەناو ماڵ و لە دەرەوەش زۆرینەی ئەو كەلوپەل و مادانەی بەرچاومان دەكەون، لە پلاستیك دروستكراون، بەڵام رەنگە بێئاگابین كە مادە پلاستیكییەكان لەناو جەستەشماندا هەیە. ئەوەش بۆتە هەڕەشە لەسەر ژیانی مرۆڤەكان و پێویستە بە دروستییەوە مامەڵەی لەگەڵ بكرێت.
بەهۆی ئەوەی پێكهاته‌ی پلاستیك له بنه‌ڕه‌تدا بریتییه له ماده‌ی (هایدرۆكاربۆنی نه‌وتی) واتا مادەی (پۆلیمه‌رییه) و له‌گه‌ڵ چه‌ند ماده‌یه‌ك له‌یه‌ك ده‌ده‌رێن، دواتر یه‌كه‌ی بنه‌ڕه‌تی و ماده‌ی پلاستیكی لێ دروست ده‌كرێت، بۆ ئه‌وه‌ی تایبه‌تمه‌ندی باشی هه‌بێت، كۆمه‌ڵێك توخم و مادەی دیكەشی تێده‌كرێت وەكو (كادیمیۆم و نیكڵ و قوڕقوشم). لەم راپۆرتە زانیاری ورد لەبارەی پلاستیك بخوێنەوە:
لوقمان شێروانی شارەزا لە هۆشیاریی ژینگەیی، لەمبارەیەوە بۆ رۆژنامەی خەبات دەدوێت و پێیوایە مەترسی تووشبوون بە نەخۆشییەكان بە پلاستیك لە هەڵكشاندایە و دەڵێت: تا ساڵی 2050 بڕی پلاستیک لە زەریادا لە ژمارەی ماسییەکان بە کێش زیاترە. لوقمان شێروانی دەڵێت: پلاستیك هۆكارێكی مەترسیدارە بۆ پیسبوونی هەوا و خاک و ئاو، چونکە مادەی تێدایە کە دەڕژێت و دەبێتە هۆی پیسبوون و ژەهراویبوون و بەمەش گیان لەدەستدانی ئاژەڵ و زیندەوەرە دەریاییەکان و لە چاندن و ناشتنی رووەك و درەختەكانیشدا توانای بەپیتی خاك لەدەست دەدات و زیان بە بەروبوومەکان دەگەیەنێت، بۆیەش پسپۆران پێشبیبینی دەكەن تا ساڵی 2050 بڕی پلاستیک لە زەریادا لە ژمارەی ماسییەکان بە کێش زیاتربێت.
لوقمان شێوانی گوتیشی: ساڵانه نزیكه‌ی ٨ ملیۆن ته‌ن پلاستیك فڕێ ده‌درێته نێو زه‌ریاكانه‌وه، به‌بێ ئه‌وه‌ی پاك بكرێنه‌وه، له ده‌ره‌نجامی ئه‌مه‌ش كۆتاییهاتنی ژیانی یه‌ك ملیۆن باڵنده و ١٠٠ هه‌زار گیاندا‌ری ئاویی و وشكانی لێ دەكەوێتەوە، به‌هۆی تێكه‌ڵبوونی له‌گه‌ڵ خۆراكی ئه‌م گیاندارانه، له ئێستادا زاناكان باس له‌وه ده‌كه‌ن، ڕووبه‌ری بوتڵی پلاستیكی فڕێدراوی ناو زه‌ریاكان، سێ هێنده‌ی ڕووبه‌ری وڵاتی فه‌ره‌نسا ده‌بێت و له ساڵی ٢٠٥٠ دا ژماره‌ی بوتڵی پلاستیكی له ژماره‌ی ماسییه‌كانی ناو زه‌ریاكان زیاتر ده‌بێت.
سەبارەت بە بەکارهێنانی پلاستیک بۆ خواردەمەنی و زیانە تەندروستییەكانی بۆ سەر مرۆڤ، ئەو شارەزایەی بواری ژینگە دەڵێت: توێژینه‌وه زانستییەكان ئاشكرایان كردووە، پلاستیك (نایلۆن) به یه‌كێك له‌و (20) ماده به‌رهه‌مهێنراوانه داده‌نرێت كه مه‌ترسیدارترین ماده‌ن بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ و ژینگه، چونكه هه‌موو جۆره‌كانی پلاستیك و كیسه‌ی نایلۆن له‌به‌رهه‌مه نه‌وتی و بابه‌ته كیمیاوییه‌كانی ترن و هیچیان سرووشتی نین، بۆیە لە كاتی بەكارهێنانی پلاستیك لە خواردن و خواردنەوەكان و دواتر تێكەڵ بە ئاو و هەوا و خاك دەبن، كە ئەوەش دەبێتە هۆكارێكی ترسناك لەسەر تەندروستی مرۆڤ و ئەگەری تووشبوونی بەم نەخۆشیانە هەیە: لاوازیی سیستەمی بەرگری لەش و کێشەکانی پێست، شێرپەنجەی درێژخایەن، بە تایبەت شێرپەنجەی پرۆستات، تێکچوونی سیستەمی دەمار، تێکچوونی درێژخایەنی توانا دەروونییەکان، نەزۆکی و کەمبوونەوەی ژمارەی سپێرم، بێتوانایی لە پاراستنی دووگیانیی، زیادبوونی مووی لەش، تێکچوونی ڕژێنەکان و هۆرمۆنەکان، زیادبوونی مەترسی تووشبوون بە قەڵەویی، تێکچوونی هەناسەدان و لاوازی سییەکان، تێکچوونی زگماکی لە کۆرپەلەدا، تووشبوون بە نەخۆشییەکانی گەدە و ڕیخۆڵە، خورانی چاو و لووت و قوڕگ، دەبێتە هۆی سەرگێژخواردن و لەدەستدانی هۆشیاری، لەگەڵ خۆراکدا دەگوازرێتەوە و لە چەوری لەشدا هەڵدەگیرێت، ڕێژەی بەرزی شێرپەنجەی لیمفاوی و خوێن زیاد دەكات.
لوقمان شێروانی بۆ جێگرەوەی تەندروست بۆ پلاستیک، پێیوایە دەبێ شووشە بەكاربێت، كە لە خۆڵ دروستکراوە و پلاستیکی ڕووەکی: پلاستیکی بایۆلۆجی (AKA) هەروەها باگاسە بەكاربێت، (باگاس) بەرهەمێکی لاوەکییە لە پەستانی قامیشی شەکر دروست دەكرێت. لەگەڵ پرۆتینی شیر (کازین) کە پرۆتینی سەرەکییە لە شیردا و خۆراک لە ناو دەفری شووشەیی یان کانزادا بکڕی و هەڵبگیڕێت.
فازل شەریف لە رێكخراوی هەناسەی سرووشت لەبارەی بەكارهینانی پلاستیك بۆ خەبات گوتی: ئەو پلاستیكانەی دێنە ناو كوردستان زۆر بێ كوالیتین و هیچ چاودێرییەكی تەندروستییان لەسەر نییە، ئەوەش مەترسی زۆری لێدەكەویتەوە بەتایبەت لە ئێستادا كە زۆربەی خواردەمەنییەكان لەناو پلاستیكن، یەكێك لەوانەش ئەو سەتڵانەی بۆ ماست بەكاردێن، كە زۆر خراپن بۆ تەندروستی، چونكە خۆی ماست پێكهاتەكەی وایە زوو كارلێك دەكات لەگەڵ دەفەرەكەی، گوتیشی: لە كوردستان زۆربەی مادە پلاستیكییەكان كۆدی لەسەر نییە تا بزانرێت ئەم مادە پلاستیكییانە چۆنن و یان دووبارە بە كارهاتووە یان یەك جار بە كارهاتووە.
ئەو ئەندامەی رێكخراوی هەناسەی سرووت بۆ ژینگەپارێزیی، پێیوایە دەبێت رێگری بكرێت لەوەی خواردن لەناو دەفری پلاستیك بفرۆشرێت، بەمەش بەكارهێنان زۆر كەم دەبێتەوە و ژینگەش هێندە پیس نابێت، بەپێی راپۆرتی خۆڵ و خاشاك لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە ساڵی 2020 رێژەی پلاستیك لە (22.67%) بووە لە پاشماوەی زبڵ و خاشاكدا. بەپێی ئەم داتایانەش مەترسی گەورە لە سەر تەندروستی مرۆڤ و ژینگەی كوردستان هەیە. بە دیدی پسپۆران ئاوی نیو بوتڵە پلاستیكییەكان تەندروست نییە و زۆربەی كۆمپانیاكانی بەرهەمهێنانی ئاوی ناو بوتڵی پلاستیكی چاودێری وردییان لەسەر نییە تا بزانرێت تا چەند ئاو و پێكهاتەی پلاستیكییەكان تەندورستە، یان هێمایەك نییە تا دڵنیایی بدەن بە هاووڵاتیان كە ئەم ئاوە بەرهەمهاتووانە لە پشكنینی دەزگا پەیوەندیدارەكانی حكوومەت دەرچوونە و گرفتی تەندروستییان نییە.
به پێی ئاماره‌كان، كۆی گشتی پلاستیكی به‌كارهاتوو له 10 ساڵی ڕابردوودا، یه‌كسانه به كۆی گشتی پلاستیكی به‌كارهاتوو له ته‌واوه‌ی سه‌ده‌ی بیستەمدا. كه نزیكه‌ی زیاتر له 300 ملیۆن ته‌ن له‌و ماده پلاستیكییانه دێته به‌رهه‌م له هه‌موو جیهاندا، ئه‌و وڵاتانه‌ی كه زۆرترین به‌كاربه‌ری ماده پلاستیكیه‌كانن، بریتین له وڵاتانی ئاسیا كه له 50%ی رێژه‌ی به‌كارهێنانیان به‌ر ده‌كه‌وێت و وڵاتی چینیش به ته‌نیا له 26%ی رێژه‌ی به‌كارهێنانی به‌رده‌كه‌وێت. پاشماوه‌ی وڵاته‌كانی تر نزیكه‌ی له 25%رێژه‌ی به‌كارهێنانی به‌رده‌كه‌وێت. له توێژینه‌وه جیهانییەكان ئه‌وه‌یان خستۆته‌ڕوو ئه‌و ماددانه ئەو زیانانه‌ی هه‌یه‌تی، بریتیه له: تێكچوونی هۆرمۆنی گه‌شه‌ی مرۆڤ و كه‌مبوونه‌وه‌ی به‌رگری و كرداره هه‌ناوییه‌كان خاو ده‌كاته‌وه و له‌وانه‌یه مرۆڤ تووشی نه‌خۆشییه كوشنده‌كان بكات، یاخود ره‌نگه مرۆڤ تووشی گۆڕانە جینییه‌كان بكات، بۆیەش زۆرجار ئه‌و منداڵانه‌ی له دایك ده‌بن ئیفلیجن، هۆكاره‌كه‌ی زیاد به‌كارهێنانی مادده پلاستیكییه‌كانه، بۆیه له زۆرێك له توێژینه‌وه‌كاندا ده‌ركه‌وتووه ئه‌م مادانه له میز یان خوێن و پاشه‌ڕۆی مرۆڤدا هه‌بوون به جۆرێك له 90%ی جەستەی مرۆڤدا ئه‌م پێكهاتانه هه‌یه. هەر بەپێی توێژینەوەكان مادە پلاستیكییەكان له به‌روبوومه ئاژه‌ڵییه‌كانی وه‌ك گۆشت و شیر و ماسی …هتد، هەن و كاتێكیش تێكەڵ بە خەاك دەبنەوە، چه‌ند سه‌د ساڵێكی ده‌وێت تاوه‌كو له خاكدا شی ببێته‌وه و ببێته‌وه به خۆڵ، كه له ئێستادا(60%- 85%)ی ئه‌و خاشاكانه‌ی له‌ژێر ئاوی رووبار و ده‌ریاكاندان ماده‌ی پلاستیكن.
فازڵ شەریف ئەندام لە رێكخراوی هەناسەی سرووشت
لوقمان شێروانی شارەزا لە هۆشیاریی ژینگەیی