خەبات: حەمە ئەحمەد جاف:- كاتژمێر(5:30)ی سەرلە ئێوارەی دووشەممە 2023/6/12 (سەڵاح جەلال) لە ئێوارەكۆڕێكی یەكێتیی نووسەرانی هەولێردا لە هۆڵی شەهید مەهدی خۆشناو ، باس لە (ڕیشاڵی تیۆریی ڕۆمانی كوردی ) دەكات، سەڵاح جەلال ناوی تەواوی(سەڵاح جەلال عەبدوڵڵا ڕەحیم) لەدایكبووی 1963 سلێمانی شارباژێڕ.

خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی لە سلێمانی بووە.زانستی ئیسلامی لەمزگەوت و تەكیەكاندا خوێندووە، دەرچووی ئامادەیی ئایینی ئیسلامیە/ لە وەزارەتی ئەوقاف وكاروباری ئایینی لە شاری هەولێر ساڵی 2009 – 2010 دەرچوی زانكۆی عراقییە لە بەغدا/ كۆلیژی زانستە ئیسلامیەكان/ بەشی ئایینەكان و مەزهەبەكان و دایەلۆژی شارستانی لە ساڵی 2011-2012 لە ساڵی 2014- 2015 –تەواوی كردووە. بڕوانامەی ماستەری بەدەستهێناوە ، سالی 2018-2021.ئەندامی یەكێتی نووسەرانی كوردستانە. ئەندامی یەكێتی گشتی ئەدیبان و نووسەرانی ئێراقە.ئەندامی یانەی ڕۆژنامەنووسانی كوردستانە، ئەندامی یانەی ڕۆژنامەنووسانی عێراقە.ئەندامی یانەی هونەرمەندانی ئێراقە.

لە ساڵی 1983 دەستی بە نووسین كردووە.لە ساڵی 1989 یەكەم دیوانی شیعری بە ناونیشانی (ئیشككر) پێشكەش كردووە زۆر دیوانی شیعری و ڕۆمان و دەقی ترو لێكۆڵینەوە وتاری بڵاوكردۆتەوە بە هەردو زمانی عەرەبی و كوردی.ئەو بەرهەمانەی بە زمانی عەرەبی بڵاوبوونەتەوە:
(سقوط الکون) دیوان شعری 2000. ،سدرە الحسین) دیوان شعری 2012. ئەو بەرهەمانەی بە زمانی كوردی بڵاو كردونەتەوە. كەوتنە خوارەوەی گەردون/ شارای شیعریم/ كۆی بەرهەمەكانی 1989/2012. ئۆقیانووسی مەرگەسات) دەقی شانۆیی/2003. چیای ئاو،دەقی شانۆیی /2003. سیمیا لە شانۆدا) 2009 لێكۆڵینەوەی شانۆ. ئاوێنەی بوركانی ژەنەڕاڵ) ڕۆمان/1992-2012 بەرگی یەكەم. ئاوێنەی بوركانی ژەنەڕاڵ/رۆمان/بەرگی یەك و دو/چاپی یەكەم/2019 چاپی دووەم 2021. موسیقای مەرگی ناوەختە) ڕومان/1997-2020نەفخ و وێنەی با) ڕۆمان 2020 چاپی یەكەم. كچانی بەفر (لادۆن سیما) / سیناریۆی فیلمی سینەمایی. چاپی یەكەم 2021 ئەو بەرهەمەش ئامادەی چاپە ریشاڵی تیۆری ڕۆمانی كوردی) لێكۆڵینەوە.