هاری ماگوێری بەرگریکاری ناوەڕاستی یانەی مانچستەر یونایتد هەوڵدەدات پلانەکانی یانە ئینگلیزیەکەی لە میرکاتۆی هاوینەدا تێکبدات، ڕۆژنامەی (تۆک سپۆرت)ی ئیسپانی بڵاویکردەوە، ماگوایەر دەیەوێت لەم هاوینەدا لەگەڵ یانەی مانچستەر یونایتد بمێنێتەوە، هەرچەندە یانەكە دەیەوێت بیفرۆشێت.
ماگوایەر لە وەرزی رابردوودا 16 یاری لە خولی ئینگلیزی ئەنجامدا، ناوی ئەویش پەیوەندی بە جێهێشتنی ئۆڵدترافۆردەوە بۆ تۆتنهام هەبوو، ئیریک تێن هاگی ڕاهێنەری یانەی مانچستەر یونایتد دەیەوێت پارە لە فرۆشتنی ماگوایەر وەربگرێت بۆ ئەوەی پارەی کڕینی کیم مین جای ئەستێرەی یانەی ناپۆلی دابین بکات.
بەرگریکاری ناوەڕاستی کۆری لە گرێبەستەکەیدا بڕگەی لێدانی سزای 42 ملیۆن پاوەندی هەیە، کە لە سەرەتای مانگی تەمموزەوە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، مانچستەر یونایتد دەبێت ڕکابەری نیوکاسڵ بکات بۆ گواستنەوەی کیم مین جای، لەلایەکی دیکەوە، تۆتنهام دەیەوێت ماگوایەر بکاتە یەکەم یاریزانی ڕاهێنەرە نوێیەکەی ئەنجی پۆستیکۆگلۆ.