خەبات: سەفەر یوسف میرخان ژاژوكی:- له رۆژێكی وەك ئەمڕۆ( 9/6/1985 ) چەندین فڕۆكەی رژێمی دیكتاتۆری بەعس ئۆردوگای زێوەیان بۆمبارانیان كرد كە پەناهەندەكانی كوردستانی باشوری تێدا نێشتەجێ بوون، لەو پەلامارەداو لە ماوەی چەند دەقیقەیەك دا كارەساتێكی خوێناوی دروست بوو و زیاتر لە 140 كەس شەهید و 400 كەس برینداربوون، كه زۆربەیان ئافرەت و منداڵ و پەككەوته بوون. ئۆردوگای زێوە لە ساڵی 1981 تا كۆتایی شەڕی نێوان ئێراق و ئێران چەندین جار كەوتە بەر هێرشی فڕۆكەكانی رژێمی بەعس، بەڵام لەم رۆژەدا پەلامارەكە جیاواز بوو لەوانی ترو لە هەموویان دڕندەترو جەرگبڕتر بوو، بۆ ئەم یادەش چەند شایەدحاڵێك لەبارەی كارەساتەكە بۆ رۆژنامەی خەبات هاتنهئاخاوتن:
• خاتوو (قومری شیمەد دێزوێی)،كه چهندين له كەسوكارهكانی شەهید بوون تيايدا، بەم شێوەیە باسی كارەساتهكه دهكات:
لە 9/6/1985 رۆژی 19ی مانگی رەمەزان بوو ئەو رۆژە بوو كە قوتابیەكان بۆ ئەنجامی تاقیكردنەوەكانی كۆتایی ساڵ دەچوونە قوتابخانە، من چووبوومە سەر كانی لە ناو هۆڵەكانی ئۆردوگای زێوە بووین هاتمە دەرەوە، بینیم، كه (8) فڕۆكە ئۆردوگای زێوەیان بۆردومان كرد بۆ ماوەی چەند دەقیقەیەك بهو رهماهزانه بە شێوەیەكی دڕندانە ئێمەیان بۆردومان كرد، دوای بۆردومانەكە بە دوایی كەسوكارم دا دەگەڕام و دەسوڕامهوه و بينيم قودەرتى خوشكم، كه دوگيان بوو لەگەل كچێكى تهمهن 4 ساڵی و كوڕێكى بچوكی شەهید بوو بوون.
دواتر برای مەزنم لەزگین لەگەڵ كچي: ی تهمهن يهك ساڵى شەهید بوون و لەگەڵ جابرى برام، كه پێشمهرگه بوو، ئهويش بريندار بوو بوو و تواناى قسهكردني نهبوو، كه ئهويشمان گهيانده نهخۆشخانه و ئهويش لهوێ تهواو بوو، لە گەڵ خێزانی مریهم و كچێكى منداڵى، كە تەمەنی زۆر بچوك لە ناو لانەك بوو بە سەختی بریندار بوون و تەنها كوڕێكمان، كه ناوى ستار بوو لهم كارەساتە رزگاری بوو.
• خوالێخۆشبوو دایكە (ئامینا بەردەری ) هاوسەری شەهیدی فەرماندە (ڕەشید بێشونی) يش گوتى: دواى بۆردومانهكه، كەس ئاگای لە كەس نەبوو، دووكەڵێكی رەش سەرانسەری زێوەی داگرتبوو، هەموو جێگایەك وێران ببوو، پڕ ببون لە شەهید و بريندار، ئەو كانیەی كە ئێمە بۆی دەچووین پڕ لە ئافرەت ببوو هەموویان شەهید ببوون. دوای بۆردومانە كە كوڕەكانم بە دوای دایكی و خوشك و براكانیان دەگەڕان و پاشان هەواڵ هات منیش چوومە سەر رێگا، باوەڕم نەدەكرد كە چمان بەسەر هاتووەو ئەو كانیانەی كە ئێمە هەموو جار دەچووین ئاوی خواردنەوەمان لێ دەهێنا پڕ بوو لە تەرم و لهوێ(مەندیها)م بینی، بە داخەوە بواری قسەكردنم لەگەڵیا بۆ نەرەخسا هەرچەندە بە منیان گوت بریندارە دەیبەینە نەخۆشخانە ، بەڵام شەهید ببوو هەروها 2 كچم (بەسنا و بێزار) لە سەر كانی ئۆردوگای زێوە شەهید بون و كچی ترم (دوریا) ئەویش لە رێگا شەهید بووبوو، جەستەیان نەمابوو قاچێكی یەكێك لەوانەم لە دوورى لاشهكهيدا دۆزیەوە، كچهكاني ديكهم نيوهى لاشهيان پێوه نهمابوو. كارەساتێكی زۆر جەرگ بڕ بوو هەرگیز لە بیر ناچێتەوە.
• مام(غەفور غەفور شیڤی) لە كاتی شەهیدبوونی هاوسەر و 2 كوڕ و كچێكى لە ئوردۆگای زێوە، كە ئەو كات لە پێشمەرگایەتی دابووە لە شۆڕشی گوڵاندا و تەنها كوڕی تاقانەكهی به ناوى نێچیرڤان، كە منداڵ بوو بۆى ماوهتهوه، گوتی: سەربەرزم بە شەهیدەكانمان، لە دوای شەهیدبوونی هاوسەر و كور و كچهكهم ئەوەی ورەی و هێزی دەدا ئێمە ئامادەبوونی سەركردەی نەمر كاك ئیدریس بارزانی و جەنابی سەرۆك مسعود بارزانی بوون، كە هاتنە گۆڕستان لە كاتی ناشتنی شەهیدەكان بە ئەوانم وت: ڕاستە من هاوسەر و 2 كوڕ و كچم شەهید بوون لە پێناو رێبازی بارزانی و كوردستان بۆیە خۆڕاگر و بە ئیرادەتر دەبم، من ئامادەمە بەخۆ و به كوڕه تاقانەكهم، كە منداڵە قوربانی كوردستان بین تەنها ئێوە سەلامەت بن و بەردەوام دەبین بۆ ئامانجەكانمان، ئەمڕۆ دەبێ شانازی بە كوردستانی ئازادمان بكەین و ئەو دەسكەوتانە دەبێ بپارێزین، چونكە بە خەباتی بارزانیی نەمر و قارەمانیەتی پێشمەرگە و خوێنی شەهیدان بە دەست هاتووە و خوا تەمەنی سەرۆك بارزانی درێژ بكات.
• دایكە (ئامینا) هاوسەری شەهیدی فەرماندە ڕەشید بیشوونی لە بیرەوەرەرییەكانی دا كە رۆژنامەی خەبات تۆماركراوه، دهڵێت: تەرمی شەهید و بریندارەكانی خانەوادەكان هەموو تێكەڵاوی یەكتر بوون، بههاوكاری دانیشتوانی دەوروبەری ئۆردوگای زێوە، توانیمان بریندارەكان بگوازینەوە بۆ نەخۆشخانەی ئورمیە و شەهیدەكان بۆ گوندی مەلا باس. كە خەڵكی گوندەكانی دهوروبهرمان وهكوو تەرگەوەڕ و مەرگەوەڕ هەڵوێستی جوامێرانهيان هەبوو بەرامبەر ئێمە زۆر هاوكاری ئێمەیان كرد چ لە كاتی رەوانەكردنی بریندارەكان بۆ نەخۆشخانەی رەزاییە و چ لە كاتی بە خاك سپاردنی شەهیدەكانمان لە گوندی مەلاباس. شەهیدەكانمان لەسەر رووبار شوشت كە جەستەیان پارچە پارچە ببوو، هەروەها لەو كاتەدا شەهید ئیدریسی هەمیشە زیندوو و جەنابی سەرۆك مسعود بارزانی لە شوێنی رووداوەكە ئامادەبون و هاوكاری كەس و كاری شەهیدانیان دەكرد و یەكه یەكەی بریندارەكانیان لە نەخۆشخانە بەسەركردەوه، لەبیرمە وتهيهكيان پێشكهش كرد و وتیان: ئەم كارەساتە یەكەم كارەسات نییە و دوایین كارەساتیش نابێت و ئەوەی شۆڕش بكات دەبێ قوربانیش بدات. كە وریەكی زۆری دایە ئێَمەی كەسوكاری شەهیدەكانی زێوەو هەستی بڕوا بە خۆ بوونی لامان بەرزكردەوە، ئامۆژگارییەكانی شەهیدی هەمیشە لە یاد ئیدریس بارزانی و سەرۆك مسعود بارزانی لە هەموو رویەكەوە كاریگەری لە سەر خەڵكی ئۆردوگای زێوەی قوربانی بەخش كرد و ئامادەبوون و قسەكانی ئەو سەركردە دڵسۆزە سەبوری بوون بۆ ئێمە.
دوای كارەساتەكە ئێمە دابەش كراین بۆ چەندین شوێنی ترو ئێمە چووینە گوندی سوسنەكان، دوای چەند رۆژێك هاوسەری قارەمانم بەسەردانێك لەناو شۆڕش گەڕایەوە كە هاوسەرو 3 كچی شەهید ببوون ئەویش گوتی: ئەوان بوونە قوربانی كوردستان، خوێنی ئەوان بە فیڕۆ ناچێت و ئێمەی پێشمەرگە و ئەوانەی كە باوك یان كەسوكاری شەهیدانی ئەو كارەساتەین هیچ كاتێك ورەی خۆمان لە دەست نادەین و خۆڕاگر دەبین و بەردەوامی زیاتر بە خەبات دەدەین.
• پاشان مامۆستا (خۆشەوی كانێەلێنجی) كە ئەوكاتە كارگێڕی ناوچەی ئازادی زێوە بووە و زۆر ئەرشیفی ئەو كاتە لای خۆی پاراستووە، بەتایبەت ناوی شەهیدانی كارەساتی زێوە، كە 150 كەس شەهید بوون بەمشێوەی خوارەوەیە:
1- شەفیق فەریق ئەحمەد 2 – مەنیجا عەبدوڵڵا حوسێن 3- نەرمین حوسێن سیدۆ فەقێ 4- خەمێ مستەفا عەرب 5- نەسروڵڵا یونس خەدر زاهر 6- دیندار نزمی شوكری 7- زرار ساڵح شوكری 8- شۆرَش ڕسول روستەم 9- مەریوان ڕەسول روستەم 10- دڵخواز عەبدوڵڵا قادر ساڵح 11- غازی حوسێن مستەفا 12- شێروان حەسەن حوسێن 13- عوسمان ئەحمەد هەوند 14- شەریف محەمەد رەزا 15- ستی هادی ئەحمەد 16- رزگار غازی ئیبراهیم 17- خۆشەوی سارم مەلا مەرعان 18- نەورۆز لەزگین حاجی 19- سیهاد حاجی شێخ عومەر20- مەهناز زوبیر فەقێ ئەحمەد 21- سێوێ رەزا قادر22- رەمەزان رەزا قادر23- سوهیلا عومەر یوسف24- زوبیدا عومەر یوسف25 – مستەفا فەرخۆ شێخۆ 26- حوسێن سۆفی ئەسعەد 27- جابر شیمەد قادر28- لەزگین شیمەد قادر29- مەریم یاسین محەمەد30 ئیبراهیم مەلا سلێمان31- مەحبوب مەلا وەسمان 32- رێبوار عادل حەسەن33- هۆشیار جادر هالی34 – فەقۆ حەسەن فەقۆ 35- بەختیار ئەسعەد ئەحمەد36- مەغدید مەلا تەها 37- سەبریا محەمەد تاهر ڕەشید 38- شەڤان ئیسلام زیاب 39- لەیلا محەمەد فارس 40 – بەختیار عەونی ڕەشید 41- تانیا عەونی رشید 42- زەلفیە حەبیب بەكر 43 – فاتیما سەلیم هەمزە 44- موید ئیدریس مستەفا 45- حەنا ئیدریس مستەفا 46– سەربست ئیحسان باقی47 – فهیمە حازم توفیق 48- شاگر عەلی باپیر 49- نەجات خوشەوی علی 50- مەحمود شاهین محەمەد ئەحمەد 51 – پیرۆز محەمەد فەقێ 52 – خەمێ محەمد شێرۆ 53- هاجر محەمەد شێرۆ 54- بەڕەوان دەسكۆ شاهین 55- كەتان ئەحمەد شێرۆ 56- شەلێر ئەحمد شێرۆ 57- شوكریە فەتاح ڕەشید 58- لەیلا حاجی ئیبراهیم 59- عیسا موسیا مامیس 60 – رەعنا مەحمود عەلی 61 – موشیر محەمەد سەدیق 62- عەگید قادر تاهر 63- ڕەشید قادر تاهر 64- هوری شێخۆ سۆفی 65- وەسمان محەمەد وسمان 66 – عیسا وسمان محەمەد 67- موسا وەسمان محەمەد 68- گولێ مەلا عەلی مەلا قاسم 69- نەجات حاجی ئیبراهیم 70- شیرین میرخان نەبی 71 – نزمی عەبدولڕەحمان نەبی 72- فاخر حوسێن عەلی 73- عەلی ساڵح محەمەد 74- فیرۆز باپیر ئەحمەد75- وەهاب سوار حوسێن 76- خەدر جەنید سلێمان 77- سیروان غەفور غەفور 78- خەلمەت غەفور 79- سەروان غەفور 80- زین شێخۆ جوندی 81- خەلیل ئەحمەد گێندەل 82- شوقی محەمەد عەلی سەعید 83- داریا محەمەد عەلی 84- فەیزوڵڵا خەمۆ پیرۆ 85 – ئاسیا خەمۆ پیرۆ 86- محەمەد ئەمین حوسێن 87 – ئاسیا محەمەد سلێمان 88- حلیمە محەمەد ئەمین حوسێن89- كەریم محەمەد ئەمین حوسێن 90 – ریحان محەمەدئەمین حوسێن 91- مندیها سادق شیرئاغا 92- بیزار ڕەشید عەلی سەلیم 93- بەسنا ڕەشید عەلی 94- دوریا ڕەشید عەلی 95- ئەحمەد محەمەد چاوشین 96- كاوە عەلی مستەفا 97- هیوا عەلی مستەفا 98 -ئیسماعیل سەبری هەلوی 99 – شەهید محەمەد تاهر 100 – ناهیدە محەمەد تاهر 101 – هاشم شەمسەدین شەهید 102- محەمەد یوسف جەوهەر103- جەمیعا سەلیم محەمەد 104- حاجی مەلا ئەحمەد 105- رەحیمە عەبدوڵڵا حەسەن 106- محەمەد دینۆ عەلی 107- قودرەت شەیمد قادر 108- ئەڤین ڕەشید ناجی بەگ 109- شەریف مامەند ناجی بەگ 110- شیرین مامند ناجی بەگ 111- سەباح مهاجر عەلی 112- نزمی یاسین ئەحمەد 113- لەیلا مەجید حوسێن تیتان 114 – كەشمیر تەتەر محەمەد 115- حەكمەت سەبری میكائیل 116- تارق سەبری میكائیل 117 – كافیە ئیبراهیم شێخ عومەر 118 – فەتاح سادق ئەحمەد 119 – شاخوان ڕەشید ناجی بەگ 120 – لەیلی حوسێن ئەحمەد 121- دەسكو محەمەد عەلی 122- فەریق ئەحمەد حەمەد ئیسماعیل 123- جیهاد مەهدی مەم 124- سیهاد مەهدی مەم 125 – شیرین محەمەد عەلی 126 – شوكر مەحیەدین حەسام 127- كاوە رەمەزان سەلیم حەجر128- پەروین حەسەن سۆفی 129- محەمەد تەها حەمەد نەبی 130- زوزان عیسا یوسف عەبدوڵڵا 131- فارس شوكر باقی 132- محەمەد سەمد حوسێن 133 – بیلاد حەیدر خالد 134-ئەیوب عەبدولڕەحمان مەلا ئیبراهیم 135- ریحان حاجی مستەفا قادر 136- نەسروڵڵا هەینی مەلا ئەسعەد فەیزوڵڵا137- كویستان چیچۆ ئالی 138- دلۆڤان فەتاح عومەر 139- دلاور فەتاح عومەر 140- ریدوان فەتاح عومەر 141- لەیلا فەتاح عومەر 142- هۆزان ئەسعەد مەشختی 143- ڤیان ئەسعەد مەشختی144- هیوا ئەسعەد مەشختی 145- فایدە مەشختی محەمەد 146- لەیلا مەلا حەسەن 147- مەهدی سەدیق مستەفا 148- نزیرا ساڵح مەحمود 149- بەیبون جوجو ئاڤدەل بەردری 150- مارچین مەحەدئەمین حوسێن.
پێویستە هەموو ساڵێك یادی ئەم رۆژە بكەینەوە و بۆ نەوەكان ئەمڕۆ و سبەینێمانی بگێڕینەوە، تا بزانن، كە بە سەدان كارەساتى وەكوو ئەم كارەساتە دڵتەزێنە بووەتە بەدیهێنەری ئەم ئازادیەی ئێستامان. بۆیە پێویستە ئەم رۆژگارانە قەت لە بێر نەكرێت.
سەرۆك بارزانی لەنێو كەسوكاری شەهیدان و برینداران زێوێ
شەهیدانی زێوێ