لیۆنێل مێسی ئەستێرەی ئەرجەنتینی چاوەڕێی تەحەددایەکی جیاوازە لە ژیانی وەرزشیدا، ئەویش بە بەرزکردنەوەی تیپە نوێیەکەی ئینتەر میامی لە خوارەوەی ریزبەندی خولی ئەمریکی، ئینتەر میامی پلەی 15 و دواهەمین یانەکانە، بەو پێیەی لە 16 یاریدا 15 خاڵی بەدەستهێناوە، لای خۆیەوە سێرجیۆ ئەگوێرۆ دیمەنەکانی دیالۆگەکەی لەگەڵ مێسی ئاشکرا کرد، دوای ئەوەی میسی گواسترایەوە بۆ ڕیزەکانی ئینتەر میامی.

ئەگوێرۆ لە کەناڵی ESPN گوتی: خشتەی یارییەکانی خولی ئەمریکیم بۆ مێسی نارد، و پێم گوت کە تیپەکەی لە خوارەوەیە، لە درێژەی قسەکانیدا گوتی: بە مێسیم گوت باشترە تیپەکەی لە پلەی هەشتەم یان نۆیەمدا بێت، بۆ ئەوەی لەگەڵ یانەکانی بەشی ڕۆژئاوا سەربکەوێت بۆ قۆناغی پلەی ئۆف، هێرشبەرە پێشووەکەی بەرشەلۆنە ئاماژەی بەوەشکرد، مێسی پێکەنی، پێی گوتم کە پێویستە سەرکەوین بۆ قۆناغی کۆتایی.

ئاماژەی بەوەشکردووە، پێموایە مێسی لە ناوەڕاستی مانگی تەمموزدا دەگاتە ئەمریکا، بەم هەنگاوە هەمووانی سەرسام کرد، لەبەر ڕۆشنایی چەندین ڕاپۆرت کە پەیوەندییان بە گەڕانەوەی بۆ بارساوە دەکرد، جەختیشی لەوە کردەوە “بەڵام لە کۆتاییدا بڕیاریدا زیاتر بەدوای بەختەوەریدا بگەڕێت نەک بەردەوام بێت لە فشارەکانی هەوڵدان بۆ بەردەوامبوون لە سەرکەوتنەکانی ، ئەو لە دۆخێکی سەخت دا ژیاوە”.