یانەی ڕیال مەدرید لە میانی میرکاتۆی هاوینەی ئێستادا، ئێوارەی رۆژی هەینی، کۆتاییهاتنی گرێبەستی دووەمی خۆی ڕاگەیاند، تیپی شاهانە گرێبەستی لەگەڵ فران گارسیا لە ڕیزەکانی ڕایۆ ڤالیکانۆوە واژۆ کرد، بۆ ماوەی 4 وەرز، یانەی ڕیال مەدرید یەکەم گرێبەستی خۆی بە گواستنەوەی جود بێلینگهام لە ڕیزەکانی بروسیا دۆرتمۆندەوە تەواو کردبوو.

ڕیال مەدرید لە بەیاننامەکەدا کە لە پێگەی خۆیدا بڵاویکردۆتەوە، ئاماژەی بەوەکردووە، یانەی ڕیال مەدرید و ڕایۆ ڤالیکانۆ بۆ ماوەی 4 وەرز لەسەر گواستنەوەی فران گارسیا یاریزانەکە ڕێککەوتوون، لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، فران گارسیا لە ساڵی 2013 پەیوەندی بە ئەکادیمیای لاوانی ڕیال مەدریدەوە کردووە، دوو وەرز لە کاستیلا یاریی کردووە، لە ساڵی 2018 یەکەم یاری خۆی لەگەڵ تیپی یەکەمی ڕیال مەدرید ئەنجامداوە، جێی باسە سبەی دووشەممە 12ی حوزەیران، ڕێک کاتژمێر 12ی نیوەڕۆ بە کاتی ناوخۆ لە شاری وەرزشی ڕیاڵ مەدرید، فران گارسیا وەک یاریزانێکی نوێ بۆ تیپی یەکەم پێشکەش دەکرێت.