لوقمان سەعید صدیق*
پشتگوێخستنی خوێندن یەكێكە لەو بابەتە گرنگانەی كە لەم ساڵانەی دواییداسەرنجی زۆرێك لە توێژەرانی بۆلای خۆی ڕاكێشاوە و وەكو خویەكی خراپ و گرفتێكی ڕەفتاری پێناسە كراوەو زۆربەی گەورەساڵان لەكارەكانی ڕۆژانەیاندا ئەزموونی دەكەن ،جێبەجێكردنی ئەوئەركانەی پێویستە لە كاتێكی دیاریكراودا بیكەن.
پشتگوێخستن لە زمانی لاتینیدا لە دوو بەشی pro بە واتای “پێشەوە”، “بەر” و “پشتگیریكردن لە” crastinus بە واتای سبەینێ، پێكهاتووە و واتای دەقاودەق و وشەبەوشەی دەبێت بە، تا سبەی” هاو واتاكانی بریتین لە پشتگوێخستن، دڕدۆنگی، گوێپێنەدان، بەكنگاخستن، بەهیچەگرتن، ئەمڕۆ و بەیانی پێكردن، بە دەستەوەنەدان،دەساودەسپێكردن، عەلافكردن، دەسخەڕۆیی و دواخستنی ئەنجامدانی كار بەتایبەت بە هۆی ڕاهاتن لەگەڵ تەمبەڵی، و دواخستن یان پشتگوێخستنی ناپێویست ، پشتگوێخستن وەكوو خویەك سەیر دەكرێت كە لە كۆمەڵگا جیاوازەكاندا زۆر باوە و بە شێوەیەكی بەربڵاو لە تەشەنەسەندندایە. سەبارت بە ڕێژەی تەشەنەسەندنی پشتگوێخستن، كاچگال، هانسن و ناتر ) لەو بڕوایەدان كە هەموو مرۆڤێك لانیكەم بۆ چەند جاریش بووبێت، پشتگوێخستن ئەزموون دەكات.
توێژینەوەیەكی زۆر سەبارەت بە تەشەنەسەندنی پشتگوێخستن كراوە كە لێرەدا ئاماژە بە چەند نموونەیەكی دەكەین بۆنمونە(یاكوب) ( نزیكەی %٤٦/٣٣ لە خوێندكارانی مالیزیایی وەكو تووشبووی پشتگوێخستنی مامناوەند یان قورس، ناو برد. (بالیكس و دوروش ) لە توێژینەوەیەكدا لە تۆركیا كە لەسەرخوێندكاری بەشی پەروەردەی مامۆستایان، ئەنجامیاندا ڕایانگەیاند كە %23 ی ئەوان تووشی پشتگوێخستنی قورس و %٢٧ ی دیكەیان تووشی پشتگوێخستنی مامناوەندبوون. بە پێی ڕاپۆرتەكان، ڕێژەی پشتگوێخستن لە نێوان خوێندكارانی ئێرانیشدا زۆرە. بۆ نموونە (تەوەكولی) لە توێژینەوەیەكدا، لێكۆڵینەوەی لەسەر تەشەنەسەندنی ڕەفتاری پشتگوێخستن لە نێوان خوێندكارانی زانكۆی ئازادی ئیسلامی ئابادان كردووە. ئەنجامەكان دەریان خست كە %١٤ هەموو ئەو خوێندكارانەی توێژینەوەیان لەسەر كراوە تووشی پشتگوێخستنی قورسبوون.
یەكێك لە باوەڕە باوەكان سەبارەت بە جەوهەری ڕەفتاری پشتگوێخەرانە ئەوەیە كەبە هۆی هەبوونی ستانداردی بەرزەوە ڕوو دەدات و لەو تایبەتمەندییەوە سەرچاوەدەگرێت. زۆربەی بیرمەندان لەو بڕوایەدان كە لە نێوان پشتگوێخستن وئایدیاڵخوازیدا پەیوەندییەك هەیە. بۆ نموونە لەو بڕوایەدان كە ئەو كەسانەی كارەكان دوادەخەن، چاوەڕوانییەكی ناڕاستیان هەیە لە خۆیان. بەڕای ئەوان تاكەكان ،چونكە ئایدیاڵخوازن، كارەكان پشتگوێ دەخەن و درەنگ جێبەجێی دەكەن.توێژەران لەو بڕوایەدان كە ئەو تاكانەی وا ستانداردی ناواقیعبینانەیان هەیە لە خۆیان ،بەڵام لەو بڕوایەدا نین كە پێی بگەن، كارەكان پشتگوێ دەخەن ئەنجامی توێژینەوەكان دەری دەخەن كە ئایدیاڵخوازەكان بە هۆی ئەو تایبەتمەندییەی هەیانە، واتە لەو بڕوایەدان كە خەڵك چاوەڕێ ئەوەیان لێ دەكات كە كەسێكی تەواو بن و چاوەڕێ ئەوەشیان لێ دەكەن بگەن بە ئامانجی زۆر بەرز و دژوار، لەوانەیە لەو بڕوایەدا بن كە لە هەڵبژاردن و جێبەجێ كردنی ئەركەكانیاندا سەربەخۆ نین و لەلایەن ئامانجە دەرەكییەكانەوە پاڵیان پێوە دەنرێت )، بە لەبەرچاوگرتنی هەموو ئەو بابەتانەی باس كران، پرسی سەرەكی لەم بابەتەدا، تاوتوێكردنی پەیوەندیی نێوان شێوازەكانی فێربوون، ئایدیاڵخوازی و خۆكارامەیی لەگەڵ پشتگوێخستنی خوێندن لە نێو قوتابییەكاندایە و هەروەها ئەوەش كە ئەم بگۆڕانە تا چ ڕادەیەك پێشبینی پشتگوێخستنی خوێندن دەكەن؟









