
وەیسی سەعیدوەیسی
7ی حوزەیرانی ٢٠١٧ ڕۆژێكی مێژوویی بوو لە ژیانی سیاسیی گەلی كوردستان، لەم رێکەوتەیە لایەنەسیاسییەکان بەسەرپەرشتی سەرۆک مەسعود بارزانی بڕیاری ئەنجامدانی ڕیفراندۆمیان دا.
بریارەکە گرنگترین بریاری مێژوویی سەرۆک مسعودبارزانی وچەند لایەنێكی سیاسی بوو بۆئەوەی گەلی کوردستان بتوانێ بەشێوازێکی مودێرن دەنگ و ویستی ژیانی خۆی بەجیھان بگەیێنێت ، ئینخا لە٢٥ی ئەیلوولی ٢٠١٧ خەڵکی کوردستان لە بێ وێنەترین كەرنەڤالی نیشتیمانیدا وەک مافێکی دەستووری ،گوزارشتیان لەئیرادەی ئازادیخوازی خۆیان کرد. بەمەش ئەرک وپەیامێکی راست ورەوایان بەجێگەیاندو،سەروەرێكی تری مێژوویان تۆماركردلەخەبات وتێكۆشان وەك دۆكیومێنتێكیش بەزیندووی دەمێنێتەوە ،گەلی کوردستان مافی خۆی بوو بریار لەدیارکردنی چارەنووسی خۆی بدا ت،بەسەرکەوتنی ریفراندۆم ئیرادەی گەلەکەمان سەرکەوت ،چونکەبابەتی سەربەخۆیی ودەولەت بوون شتێکی تازەونوێ نیە ،بەڵکو سەدەیەک بەرلە ئێستاشێخ عبدوسەلامی شەھید بۆئەم مەبە ستە تێکۆشاوە و داوای لە رۆژھەڵاتناسێکی بەریتانی کردوە دیدارێکی بۆرێک بخات لەگەل پادشای بەریتانیا، تاباسی سەربەخۆی کوردستانی لەگەل بکات ، بۆیەش پرسەکە ھەمیشە ئامانج و ستراتیژیەتی سەرجەم شۆرش و راپەرینەکانی گەلی کوردستان بووە، لەم پێناویەدا قوربانێکی زۆرمان بۆ داوە، تاببین بە خاوەن دەولەت و کیان، ئەم بڕیارە دەستكەوتێكی گرانبەها بوو بۆ هەموو هاووڵاتیانی كوردستان و شانازییش بۆ هەموو ئەو لایەنانەی كە بەشدار بوون لە دەركردنی ئەو بڕیارە و لێشی پەشێمان نەبوونەوە.
چونکەبە ھۆیەوە ریفراندۆم ، کە٩٣%ی خەڵکی کوردستان بەبەلێ دەنگی دا ئەنجامدرا بەئەمەش دەسکەوتێکی ترمێژوویی تۆمارکرا خەباتی خەڵکی کوردستان کەبە گەورەترین روداوی مێژووی دادەندرێت دوای دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەھاباد، تا ھەتایەش وەک سەنەد مۆر و بەڵگە و دیکۆمێنێت لە نێو دەستی میللەت و خەڵكی کوردستان بەگشتی.
ھەرچەندە ناحەزانی گەلەکەمان ھەمووھەولێکیان بەگەرخست بۆھەڵوەشاندنەوەی ئەنجامەکانی، چونکە ریفراندۆم تاکە بڕیار بوو، گەلی کوردستان لە پێناوی داباجی دا بەڵام سوپاس بۆخوا لەمەش سەرنەکەوتن،ھیچ کەس ولایەن وڵاتێک ناتوانێت ئەنجامەکەی بگۆرێت، کەدەنگی زۆرینەی خەڵکی کوردستانە، ریفرادۆم وەک دەنگی گشت خەڵکی کوردستان بەزیندوویی دەمێنێتەوە تارۆژی خۆی و سەرجەم کۆسپەکانی بەردەمی کاتین ،ھیچ ھێزولایەنێک ناتوانێ ئەم خواستەمان لەگۆر بنێت. گەرووداوەکانی١٦ئۆکتۆبەر نەبا،ھیچ بریاروسزاێکی سیاسی وسەربازی وئابووری کاریگەری نەگەتیفی لەسەرخەڵکی کوردستان دروست نەدەکرد، لەرابردوودا شۆڕش و خەڵکی کوردستان پیلانی گەورەترو دۆخی سەختریان سەرکەوتووانە بڕیوە.