یانەی لیڤەرپوول بڕیاریدا یەکێک لە ئەستێرەکانی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بگوازێتەوە، لە ماوەی هاوینەی مێرکاتۆدا.
فابریزیۆ ڕۆمانۆ، پسپۆڕی گواستنەوەی یاریزانان و ڕاهێنەران لە ئەوروپا، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی “تویتەر” نووسیویەتی: گواستنەوەی ئەلێکسیس ماکئالیستەر، یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی یانەی برایتۆن بۆ ڕیزەکانی لیڤەرپوول یەکلایی بووەتەوە.
ناوبراو زیادی کرد: لایەنەکان گەیشتوونەتە ڕێککەوتنی تەواو لەسەر گرێبەستەکەی ماک ئەلیستەر، کە تا مانگی حوزەیرانی 2028 بەردەوام دەبێت.
وە لە درێژەی قسەکانیدا وتی “ماکئەلیستەر لە ماوەی 24 یان 48 کاتژمێری داهاتوودا لە لیڤەرپوول پشکنینی پزیشکی بۆ دەکرێت، و گرێبەستەکەش لەم هەفتەیەدا لە نێوان هەردوو یانە یەکلایی دەبێتەوە”.
لە کۆتاییدا وتی: لیڤەرپوڵ بڕگەی ئازادکردنی گرێبەستەکەی ماکئەلیستەر دەدات کە کەمترە لە 45 ملیۆن پاوەند.
لیڤەرپوول ڕووبەڕووی ڕکابەرییەکی توندی مانچستەر یونایتد و مانچستەر سیتی بووەوە، بۆ ئەوەی ئەو یاریزانە ئەرجەنتینییە بگرێتەوە کە دوایین جامی جیهانی (قەتەر 2022)ی بەدەستهێنا.