ڕۆژنامەی مەدریدی ئەی ئێس ئاشکرای کرد کە ڕیاڵ مەدرید هێشتا پرسیار لە ساموێل چوکویزی یاریزانی باڵی ڤیاریال و هەڵبژاردەی نەیجیریا دەکات، چونکە ئاستی ئەو یاریزانە لە دوایین یاریدا لە یاریگای بێرنابیۆ سەرسامی ئیدارەی یانە سپییەکەی بەدەستهێنا.
لە ئەگەری ڕێککەوتن لەگەڵ ڤیاریال، کێبڕکێ لەسەر پێگەی باڵی ڕاست لەنێوان ڕۆدریگۆ و چوکڤیز دروست دەبێت.