کەمێک پێش ئێستا؛ ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەنگیان لەسەر ماددەکانی 2، 9، 10، 11، 12و 13ـی پڕۆژەیاسای بودجەی عێراق دا و پەسەند کرا.

ئەمشەو هەینی 09ـی 06ـی 2023 کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای بودجە بەڕێوە دەچێت و بەردەوامە،   ماددەکانی 2، 9، 10، 11، 12 و 13ـی پڕۆژەیاسای بودجەی عێراق.

ئەو ماددانەی تایبەت بوون بە هەرێمی کوردستان ماددەکانی 12 و 13ـەن، کە بەپێی ماددەی 12  پشکی هەرێمی کوردستان بەڕێژەی 12.67% لە بودجەدا پەسەند کرا، هەروەها ماددەی 13 لە پڕۆژەیاسای بودجە کە تایبەتە بە خەرجییەکان، داهات و هەناردەکردنی نەوت و شایستەداراییەکانی هەرێمی کوردستان پەسەند کرا.