
فوئاد محەمەدئەمین سەڕاج
لەم ڕۆژەدا كە 60ساڵ تێدەپەڕێت بەسەر كارەساتی (9)حوزەیرانی ساڵی 1963دا، لەسەر دەستی بەعسی فاشیستی ڕەگەز پەرستدا، لەشاری سلێمانی وكۆیەدا ڕوویدا بووە مێژوویەكی خوێناوی و دیارخەری دەسەڵاتی تۆتا لیتاری شۆفێنی، كەبووە هۆی شەهید وقوربانی دانی ئەو دووشارە .ڕۆژی(9)حوزەیران ڕۆژێكی ترسناكی دەستوەشێنی و ستەمكاری بوو بەرامبەر شار وهاوڵا تیانی سلێمانی كەبەسەر پەرشتی گەورەترین خوێنڕێژی ئەوكاتە (زەعیم صدیق)ی كورد كوژ هاتە ئەنجام، وێنەی ئەو ڕۆژگارە تاڵە لەنێو هزردا ژیانی خەڵكی سلێمانی هەمیشە رەنگدانەوەی هەیە وهەرگیزیش لەیاد ناكرێت. بەوئەندازەیەی نەوە بۆ نەوەی داهاتوو دەگێڕێتەوە…سلێمانی شارێكی كپ و خامۆش بێدەنگ لەنێو شەوێكی ئارامدا لەخەوێكی خۆشدا بوو،بەڵام ئەوەندەی نەخایەند دەنگێكی گڕو سامناك وتۆقێنەر بانگەوازی بەسەر ئاسمانی شاردا بڵاو كردەوە، هەتا بیدات بەگوێی دانیشتوانی ئەم شارەدا.دەنگێكی بایەقوش ئاسا ئەیقیڕاند .دەیگوت نابێت كەس لەماڵ بێتە دەر،ڕێگای هاتووچۆ وهاتنەدەرەوەقەدەغەكرا، كەس بۆی نییە بچێتەسەركار،هەركەس بێتە دەر ئەوا خوێنی حەڵاڵە.واتە)منع التجول)هەرلەسەرتاوە ئەم بانگەوازە نیشانەی هەنگاوی تۆقێنەری ئەدا بەگوێی خەڵكی ئەم شارەودەوروبەریدا.لەگەڵ تەواو كردنی قسەكانی دەنگی زرمەی تۆپ و شریخەی گوللە ودەنگی شەست تیرو وڕەی زیل و ئوتومبێلە سەربازییەكان بەنێوشارو كوچەو كۆڵانەكاندا بڵاوبوونەوە و دەوری شاریش بەسوپایەكی تۆكمەی چەكدار تەنرا. بۆئەوەی ئەوەی مەبەستیانە بەو كارە شەڕەنگێزییە بەدی بێنن، مەرامی گڵاویان جێ بەجێ بكەن و، بیریان بۆ هەنگاوی شەڕەنگێزتر ئەچووئەگەر كەسێك بێ ئاگا بوایە نیازی چوونەسەركاری هەبوایە ئەوا هەرزوو دەبووەقوربانی وشەهید دەكرا،كازیوەی بەیان ڕوون ببوە خۆر هەڵات ،بەڵام دیكتاتۆر پەروەردەی هزری وشوفێنی وڕەگەزپەرستانە هەربۆئەوەیدڵیان،ناخیان ئاوی نەئەخواردەوە،بەڵكو فەرمانیان لەلایان (زەعیم صدیق)وە.پێكرا دەست بەپشكنین بكەن وماڵ بەماڵ بوێری نەكەن،چیان لەدەست دێت بیكەن،ئەو سەربازە دڵ رەق و شەڕەنگێزانە بێئەوەی یەك تۆزنرخی مرۆڤـ و مرۆڤایەتی بزانن كەوتنە شەق هەڵدان لەدەرگاو هاوار هاواركردن و وبەقۆناخە تفەنگ دەستدرێژیان لەخەڵك دەكردتادەرگایان بۆ واڵابكەن ..زیلە سەربازییەكانیان لەسەر سوچی كۆڵانەكان ڕادەگرت و دەستیان كرد بەڕەشبگیری وبێگوێپێدان بەمنداڵ و گەورەو لاو نەخۆش وپیرسەرەڕای ئەوەش ڕێگایان نەدەدا كەس خۆی بگوڕێت و جلێك لەبەر بكات،بەڵكوهەموو بەبیجامەوەدەرپێی درێژو بێ پێلاو برسی هەناسەسارد،وەك ڕانەمەڕ بەشەق وجنێو پۆل پۆل
دەیانخستنە نێو زیلەکانەوە هەتا وای لێهات . زیاد لە هەزار کەس ڕاپێچی (حامییەی سلێمانی) بكرێتلەوێشەوە ڕەوانەی ئەستەمبلەکانیان بکەن واتە (پارکی ئازادی) ئێستا ، ئەوە بوو بە باستیلی فاشییەکان و زیندانی کردنی ڕۆڵەکانی سلێمانی ، شار بێدەنگ و خامۆش دەنگی گریان جار جار بەدزیەوە لە هەندێك ماڵەوە دەهات ، بەڵام ئەم کۆنە پەرست و دڕەندانە هەربەوەوە ڕانەوەستان . بەڵکو دەستیان کرد بەکوشتن لەنێو ماڵەکاندا هەر لەگەڕەکی مەڵکەندی دووبرایان پێکەوە شەهید کرد کە ناویان( محمود عبدالرحمان ، عبدللە عبدالرحمان) بوو لەبەرچاوی براو دایك و خوشکەکانیەوە ، ئەوانیش ناچار هەرلەماڵەکەی خۆیاندا ناشتیان . ئەو سوپایەی کە سڵی لە هیچ بەهایەكی مرۆڤایەتی و شتێك نەدەکردەوە سلێمانی لە تان و پۆی مەرگێکی چاوەڕوانکراوە لەنێو گۆمی خوێنیندا هەڵکێشا . گرتن و لێدان و جنێودان . ببوە زنجیرەیەکی نەپساو لە خەڵکی شار و بردنیان بۆ حامییەزیندانە شاراوەكان چیرۆکێکی ڕاستەقینەی ژیانی ئەو ڕۆژگارەی سلێمانی بوو . لەو ڕۆژانەدا حکومەتی عێراقی بەعسی لەگەڵ وەفدی کورد لەگفتو گۆدا بوون بەسەر پەرشتی علی ساڵح سەعدی و مەهدی عەماش . بەرپرسانی وەفدی کوردیش بە بەشداری ( شەهید ساڵح یوسفی ، مەسعود مەحەمەد ، فوئاد عارف و مام جلال) کەچی ئەوان ئەوەندە بێڕەوشت و ئاکاری سیاسی و ئەدەبیان فەرامۆشکردبوو ، هەموویان گرتبوون ، بێجگە لە مام جلال .مام جەلال نەبێت چونکە سەفەری کردبوو بۆ میصر، خوێنڕشتنی خەڵکی سلێمانی و بێبەشکردن لە ژیانی ئاسایی ڕەوشێکی نالەباری دروستکردبوو ، ئەوەبوو پارتی لەڕێگەی ڕێکخستنەوەکانییەوە پەیوەندی دروستکرد بۆ بەرپرس و پێشمەرگە و کادرهەوڵ بدەن شار چۆڵبکەن بۆ شاخەکان و دێهاتەکان و ناوچەکان هەڵبێن ، ئەوە بووەڕەوە خەڵکێک دروست بوو بەشەو نیوەشەو لەڕێگەی شیو دۆڵ و باخەکانی نزیك شارەوە هەڵدەهاتن . شار تارماییەکی ترسناك و سامناك برسێتی و بێ ئۆقرەیی وزەی لێبریبوو . دوای چەند ڕۆژێك ناو بەناو ڕێگە دەدرا تەوقی قەدەغە کراو ئەشکا ، بەڵام وێنەی سەیر سەیرو خەمبارو پڕ لە ئازار دەبینرا . کوشتنی مەڕو ماڵات لەبەردەم مزگەوتی مەحوی و مەیدانی (برنجە) کە ، بۆن و بەرامی ناخۆش پیس بوونی پێداویستییەکانی ژیان خەڵکەکەی هیلاك کردبوو ، جا لێپرسینەوە لە گیراوەکان و کۆکردنەوەی جەستەی ئەوانەی كەلەشەقامەکان و کۆڵانەکان شەهید بوو بوون وێنەیەکی هەژێنەر کەهەموو خەڵکی دەهێنایە گریان . تراژیدیایەکی درامی بوو کەدایکێك دوو کوڕی لە شیوی جولەکان شەهید ببوو ،چوو تەرمەکانیان بێنێتەوە هەردوکیانی خستبووە گالیسکەیەکی تریشقە واتە عەرەبانەی یەك ئەسپی . لەنێو زیندانی حامیە و ئەستە بڵەکاندا نەخواردن هەبوو نەئاو ..گەرما تینی بەو خەڵکە هێنابوو برسێتیش بەرۆکی گرتبوون.
تاوای لێهات خەڵکی لە برسانداپاشماوەی ڕەشەوڵاخەکانیان دەخوارد ..هەنگاوێکی ترسناک و خەتەر ناک دەستیان پێکرد، رەشەکوژی بوو بۆیە دەستیان گەیشتە چەند کەسێک کەبەبیانوی ئەوەی جنێویان بە سەرکردەی شۆرٍِشی کورد (بارزانی) نەداو یان کوردن و دەبێت بکوژرێن٬ بۆیە هەرچییەکیان شەهید دەکرد -لە دوڵی مردن (وادی الموت) دەکرد لەوێدا رەمی دەکران و زیندە بەچاڵ دەکران لەو شەهیدانە (رەحیمی عەینە)٬حاجی باقی ٬نامیق ئاغا ٬ کەمالی حاجی فەرەج،نامدار چایچی عوسمان جۆڵا، لەتیف رەباتی، عومەر چایچی، شێخ عەولی چایچی، حەمەو وەهابی مام عەزیز) چەندین هاوڵاتی تر،لەگەڵ ئەم کارەساتەجەرگبڕەدا، چوار مامۆستا کە لەرێکخستەکانی پارتیدا کاریان دەکرد بۆ خۆ حەشاردان دەچنە یاریگای سلێمانی .بەڵام گورپێک لە سەرباز بەڕێکەوت دەچنە ئەوێ لەوێ پێیان دەزانن و قوڵبەستیان دەکەن، لە دادگای سەربازی فاشی هەر چواریان لەدۆڵی مردن شەهیدەکەن، کە ئەوانیش ئەم شەهیدانە بوون(مامۆستا یاسین،مامۆستا ئەنوەر دارتاش، مامۆستا حەمە بۆر، مامۆستا ئیسماعیل) ڕۆژی (٩)حوزەیران مێژوویەکی خوێناوی تاوانێکی گەورەی ڕەشی بەعسی فاشیستە کە بەمێژووی خوێنرشتنەوە لە پەیام و هزرو فەلسەفەیدا کورد کوشتن بەرەوا دەزانێت هیچ پێوانەیەک،سنورێک بۆ کردارەکانیان دانانێت، چونکە دەبێت ئەوەش بڵێن لەو ڕۆژانەدا وەزعی کورد ژانی دەخستە دڵی خەڵکەوە.حوکمەتی بەعس دەستی کرد بەدانانی ئابڵوقەی ئابووری لە سەر خواردن و پێویستییەکانی ژیان و قات و قڕێ دیاردەی دەدا، دەنگی گریان وهاواری خەڵكی بۆشەهیدو كەسەگیراوەكان فرمێسکیان دەڕشت بەدوای هەواڵدا دەگەڕان، لەلای ئەم جەلادانە تەنیا ناسنامەو پێناسەی کورد کوشتنیان پێبوو، هەرچی بەهای مرۆڤ و مرۆڤایەتی هەیە نەیان بوو، داواکاری ئەوانیش لەوەدا ڕەچاو دەکرا هەرگیراوێک. جنێو یان تف لە سەرکردەی کورد بارزانی بکات ئەوا ئازاد دەکرێت، بەڵام ئەم مێشکە پوچانە ئەم مرۆڤ کوژانە تەنیا شەرمەزاری و دۆشداماویان بۆمایەوە. کەهیچ لەوان ئامادەنەبون جنێو یان کارێکی نەشیاو بکەن کە بە دڵی ئەوان بێت. بەڵکو ئامادەبوون شەهید ببن. تەنیا ئەو فەرمانە جێبەجێنەکەن ، ئەوانە ڕۆڵی شاری سلێمانی شاری هەڵمەت و قوربانی بوون.بەمەش گەورەترین تاجی كەرامەتیان لەسەرنا ، خواستی ئەو ڕەگەز پەرستنیان بەهیوا نەگەڕان.بیرەوەری ئەم ڕۆژگارەی تاڵە و یادی ئەو شەهیدانە و گۆڕەپانی بەرخودان شۆڕشی گڕ ئەدا،خواست و ئامانجی داگیر کەرانی لە گۆڕ دانا، پەیامی ڕەشی ئەفلەقەیان کە نەخشەی بۆ داندرابوو، چوونە نێو زبڵدانی مێژووە خەڵکی سلێمانی و کانگای کوردایەتی ورەی شۆرش سەربەرزانەبەخوێنی شەهیدان و قارەمان و خۆراِگرانە ژیان.
ڕۆژی نۆی حوزەیرانی كردە پێشەنگی خەبات و بەرخودان،ڕووڕەشیو شاڵاوی عەسكەرتارێت و شۆڤێنێتیشی گۆڕبەگۆڕكردو،چراوگی تێكۆشان و پەیامی كوردەیاتی گەیەندە لوتكە چونكە نۆی حوزەیرانی 1963بوو بەمێژووی میللەتێك نەمری بۆشەهیدانی كوردو كوردستان.