عەدنان کەرکوکی
دوای 43 ساڵ لە خەبات و ئەزموونی 30 ساڵ لە ڕێکخراوە جەماوەرییەکان و بەشداریکردن لە زۆربەی کاروچالاکی وبەرپرسی و چاودێریکردنی بەشەکانی ڕێکخراوەکان و دەزگای هەڵبژارنی پارتی دیموکراتی کوردستان و وەکو پێشمەرگەیەکی دێرین ئەزموون و شارەزایی لە کاری سیاسی و ئیداری ئەوەی لە کابینەی 9 دەیبینم و بینیومە ئومێد بەخشێکی گەورەیە بۆ خەڵکی کوردستان، ڕۆژ لەدوای ڕۆژ پڕۆژەکان و خزمەتگوزارییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەرەو پێش هەنگاو دەنێن لە خزمەتی هاوڵاتیانی کوردستانە،بەڵام مانای وانییە ڕۆڵی کابینە یەک لەدوای یەکەکانی پێشووی حکومەتی هەرێم کەم بکەمەوە، هەڵبەت ڕۆڵی بەڕێز نێچیرڤان بارزانی لە کابینەکانی پێشوو مایەی دەستخۆشی لێکردنە. بەڕێز کاک نێچیرڤان بارزانی کاریگەری زۆری هەبووە لە سەر مەحفەلی نێودەوڵەتی و یەکخستنی حزبە کوردستانیەکان و تێپەڕاندنی قەیرانی دارایی، بەتایبەتی لە دوای 16ی ئۆکتۆبەر بەڕێز کاک نێچیرڤان بارزانی توانی کوردستان لە گەلە کۆمەکی وڵاتانی ئەقلیمی و ناوخۆیی بپارێزێت سەرکەوتن لەدوای سەرکەوتن تۆماری بکات وەک پیاوێکی سیاسی و ئیداری لەسەر ئاستی جیهان بناسرێت سەرەڕای ئەو بارودۆخە دژوارەی کە ناحەزان و دوژمنانی کوردو کوردستان کارو پیلانیان بۆ داڕشتبوو، بەڵام بەرامبەر ئیرادەی پۆڵاینی خەڵکی کوردستان و دڵسۆزانی ئەم میللەتە بوونە بڵقی سەر ئاو. بۆیە هەر یەک لەو کابینانە بەپێی بارودۆخێکی دژوار و سەخت کارەکانی خۆیان بەسەرکەوتووی ئەنجام داوە، زۆر لە کەس و لایەنە سیاسییەکان چ ناوخۆیی و یاخود دەرەکی له ئاستی هەرێمایەتی و نێودەوڵەتی درێغییان نەکردوە لە دژایەتیکردنی ئەم هەرێمە، گرەویان دەکرد کە ئەم تەجروبەی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرکەوتوو نابێت، بەڵام هەوڵ و تێکۆشانی دڵسۆزانی کوردستان ئەندامان و کادێران و لایەنگرانی پارتی دیموکراتی کوردستان بەڕێبازی بارزانی گۆشکرابون بە دروشمی( بەرەو سەرکەوتن بڕوا بەخۆبوون) وورەیان بەدڵسۆزان ونیشتمان پەروەردانی ئەم ڕێبازە ئەدا ،بەتایبەتی ئەو هەڤاڵانەی کە ڕێگایەکی زۆر سەخت و هەورازاو نشێوی سەختیان بڕیووە، لەووتەیەکی دیکەی بارزانی نەمر کە فەرموویەتی (ئەگەر دڵی میللەتت لەگەڵدا بێت سەرکەوتن لە دوای سەرکەوتن بەدەست دێنین ).
ئەمڕۆ لەم بارو دۆخەی هەرێمی کوردستان بە تایبەتی لە کابینەی نۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە بەڕێز مەسرور بارزانی سەرۆکایەتی دەکات، سەرەڕای دروستکردنی کۆسپ و تەگەڕە لەبەردەم کابینەی نۆ کە لایەنەکانی بەشداربووی حکومەت و دەرەوەی حکومەن لەکاتی گڤتوگۆی بەشداریکردنیان لەم کابینەیە بەڵێنیان دابوو کە پشتگیری حکومەت بکەن بەڵام بەداخەوە بەڵێنەکانیان پێچەوانە بوویەوە نەک پشتگیریان نەکرد بەڵکو بە هەموو توانایانەوە دژایەتی ئەم کابینەیە دەکەن و کۆسپییان بۆ دروست ئەکەن، کارە باشەکانی سەرۆکی حکومەت ڕێزدار مەسرور بارزانی بە دۆست و دوژمنەوە شایەتی ئەوەن کەسەرۆکی حکومەت ڕۆژ لەدوای ڕۆژ هەنگاوی گەورە دە هاوێژێ چ لە ئاستی پرۆژەی لۆکاڵی بێت یاخود بەرهەمهێننانی نێودەوڵەتی بێت گرنگی پێداوەو بەرەو پێشەوەی دەبات، خزمەتگوزاریەکانی گەیاندوەتە هەموو ناوچەکان بەبێ جیاوازی لە نێوان ناوچە بۆ ناوچەیەکی تر، ئەوەی لە نزیکەوە ئاگادارە زۆر پرۆژەی ستراتیژی گەورە لە ئارادایە گرنگ ترینیان پرۆژەی کەرتی کشتوکاڵە ،کشتوکاڵ فاکتەرێکی سەرەکی و گرنگە بۆ دروستکردنی ژێرخانی ئابووری کە هیچی کەمتر نییە لە کەرتی پیشەسازی، ئەم پرۆژانە هەمووی بە سودی خەڵکی کوردستان تەواو دەبێت ئەمەش لەوە هاتووە سوور بوونی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بۆ ئەو بەرنامەیە کە لەسەرەتاوە کابینەکەی پێ دامەزراند و بەڵێنی جێبەجێکردنی داوە. ئێستەش دەبینم کە سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و بە هاوکاری دڵسۆزانی ناو ئەنجومەنی وەزیران یاخود دەرەوی ئەنجومەنی وەزیران کارەکانیان بە باشی بەڕێوە دەبەن تەنها مەبەستیان سەرکەوتنی حکومەتە بەبێ ئەوەی بیرلە بەرژەوەندی کەس یا حزبی بکەنەوە ئەگەر چی لە هەندێ لە دام و دەزگاکان و وەزارەتەکانی حکومەتی هەرێم لاواز و سستی دەبینین بەڵام دڵمان بەوە خۆشە کە کاک مەسرور سوورە لەسەر کارنامەی کابینەکەی جێبەجێی دەکات. هەر بۆیە بە هەموو توانایەکمانەوە پشتگیری لە هەنگاوەکانی بەڕێز سەرۆکی حکومەت دەکەین بۆیە داوا لەو لایەن و کەسایەتیەکان دەکەین کە پێدا چونەوەیەک بە بیرکردنەوەی خۆیان بکەن و لە جیاتی ئەوەی پیلانی بیرکردنەوەیان تەرخان بکەن بۆ کۆسپ خستنە بەردەم حکومەتی هەرێم با هەموو تواناکانیان یەک بخەن لە خزمەتی هاوڵاتیان و هەرێمی کوردستان بێت. لەکۆتایشدا دەڵێم باش بزانن کە دوژمنانی کورد و کوردستان ئەوەی شەڵواڵی لە بەردابێت جیاوازی لەنێوانیان ناکات.