
شیرکۆ حەبیب
شۆڕشی گوڵان لە دوای نسکۆی ساڵی ١٩٧٥ لە ئاکامی خیانەتکاری رژێمی ئێران و عێراق دژ بە گەلی کوردی ماف خوراو و شۆڕشی ئەیلولی مەزن هەڵگیرسا، نەیارانی کورد لەو باوەرە بوون کە کورد توانای شۆڕشی چەکداری نەماوە بەڵکو توانای خەبات و تێکۆشان لە پێناو مافەرەواکانی نەماوە، ئەمە لەوسەروبەندە بوو کە جگە لە نەیارانی ئەودیوی سنور لە ناوخۆشەوە پیلانیان بۆ دژایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان و رابەری بزاڤی رزگاری کورد جەنابی بارزانی نەمر دارشترابوو و لەو باوەرەدا نەبوون کەوا خانەوادەی بەرێزی بارزانی جارێکی دیکە بە گروتینێکی بەهێز ترەوە دێنە گۆرەپانی خەبات و تێکۆشان و درێژە بە شۆڕشی ئەیلولی مەزن دەدەنەوە، و جەماوەی خۆراگری کوردستان و پێشمەرگە قارەمانەکان دەبنەوە هەوێنی شوڕشێکی دیکە لە ٢٦ی گوڵانی ساڵی ١٩٧٦ بەرابەرایەتی باوکی رۆحی کورد جەنابی جەنەرال مستەفا بارزانی نەمر، ئەو شۆڕشەی کە درێژە پێدەری شۆڕشی ئەیلولی مەزن بوو بەڵام لە هەڵو مەرجێکی جیاواز دا لەسەر ئاستی ناوخۆ و هەرێمی و نێودەوڵەتی.
سەرەڕای گرفتە نێوخۆیەکان و هەوڵی هەندێ لایەن بۆ شکەست هێنان بە شۆڕشی گوڵان، و وەفاتی جەنابی بارزانی نەمر بەڵام لە بەر رۆشنایی رێبازی پیرۆزی بارزانی و هەوڵ و خەباتی و سەرکردایەتی سەرکردەی هەردەم لە یاد کاکە ئیدریس بارزانی و جەنابی سەرۆک بارزانی شۆڕشی گوڵان توانی چەندین داستانی بێ وێنە تۆمار بکات کە پێشمەرگەی بارزانی و پارتی بوونە پێشەنگی قارەمانیەتی و تێکۆشان و نیشانەی بەرخۆدان و خەبات.
شۆڕشی گوڵان هەڵگری مەشخەڵی تەبای و یەک ریزی کوردستانیان بوو هەموو هەوڵەکان بۆ پێکەوە ژیان و برایەتی بوو، ئەمرۆش ئەوە دیاردە بە روونی لە کوردستان بەدی دەکرێت کە سەرجەم پێکهاتەکانی نەتەوەیی و ئاینی لە کوردستانێکی ئازاد و پێکەوە ژیان و برایەتی دەژیەن.
شۆڕشی گوڵان ئاکامەکەی پەرلەمان و حکومەتی کوردستانە و ئەزموونی دیموکراسیە کە لە ئاکامی بانگەوازەکەی جەنابی سەرۆک بارزانی لە شاری کۆیە داوای هەڵبژاردنی کرد بۆ ئەوەی میللەت ببێتە خاوەن دەسەڵات، هەروەها خەباتی نەپساوی جەنابی سەرۆک بارزانی و پێشمەرگە قارەمانەکانی شۆڕشی ئەیلولی مەزن و شۆڕشی گوڵان کوردی گەیاندە لێواری سەربەخۆی و دەوڵەتی کوردستان بەڵام بەداخەوە نەیاران و ناحەزان بوونە پردی بەردەدم لەشگری دوژمن دژایەتی سەربەخۆی کوردستانیان کرد.
لە یادی شۆرشی گوڵان دەبێ هەموو لایەک پابەندی بنەماکانی شۆڕشی گوڵان بین لە یەک ریزی و تەبای بین و بەیەک دەنگ و هەست رووبەرووی نەیاران و ناحەزان ببینەوە ئەزموونی دیموکراسی کوردستان بپارێزین و بەرگری لێبکەین، کوردستان ئەمرۆ پێویستی بە هەموو دڵسۆزانە بۆ پشتگیری تەبایی و برایەتی لە نێوان هەموو لایەنەکان و یەک هەڵوێست لە پێباو بەرژەوەندییەکانی کوردستان رووبەرووی دوژمنانی قەوارەی هەرێم.
سڵاو لە گیانی پاکی سەرجەم شەهیدان و سەروەریان بارزانی مستەفا و کاکە ئیدریسی هەردەم لە یاد