ڤینیسیۆس جونیۆری یاریزانی باڵی بەڕازیلی یانەی ڕیال مەدرید داوای ژمارەی درێسی یانەکەی ڕەتکردەوە کە کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ ئەفسانەی یانەکە لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ لەبەری کردبوو.
ڕۆژنامەی SPN بڵاویکردەوە، یانەی ڕیال مەدرید پێشتر درێسی ژمارە 7ی پێشکەش بە ڤینیسیۆس جونیۆر کردووە، بۆ ئەوەی وەرزی داهاتوو درێسەکەی لەبەر بکات، بەڵام یاریزانە بەڕازیلییەکە ئەو پێشنیارەی ڕەتکردەوە، و پێی باشتر بوو ئەم درێسە لەبەر نەکات.
ڤینیسیۆس دەیەوێت بەردەوام بێت لە لەبەرکردنی ژمارە ئێستاکەی، هەرچەندە دەرفەتی ئەوەی هەیە ژمارەی ئەفسانەیی لە مەدرید بەدەستبهێنێت، یان ژمارە 11 کە لەلایەن گاریس بەیڵی وێڵزییەوە قۆرخکرابوو، پێش ئەوەی یانەی سانتیاگۆ بێرنابیۆ بەجێبهێڵێت.