دیتمار هامان، یاریزانی پێشووی یانەی بایرن میونشن، لە ماوەی داهاتوودا ڕۆیشتنی تۆماس توخێلی ڕاهێنەر پشتڕاستکردەوە، سەرەڕای ئەوەی یانە باڤارییەکە نازناوی خولی ئەڵمانیای بۆ وەرزی ئێستای تۆپی پێی بەدەستهێنا.
دیتمار هامان لە لێدوانێکدا کە دەیلی مەیل بڵاویکردووەتەوە دەڵێت: پێموانییە بەم زووانە ڕۆیشتنی توخێل ڕەت بکرێتەوە، بەڵام بە تەنیا دەڕوات، دەستلەکارکێشانەوەی خۆی پێشکەش دەکات، چونکە ناتوانێت بەردەوام بێت.
لە درێژەی قسەکانیدا گوتی: کاتێک مامەڵە لەگەڵ کەسانی ئاوا دەکەیت، دەبێت لە خۆت بپرسیت، ئایا دەتەوێت لەم یانەیەدا کار بکەیت؟