وەزیری دەرەوەی عێراق لەدوای کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکی دادگای فیدراڵیی رایگەیاند، “لە منی وەربگرن،” کێشەکانی تایبەت بە پشکی هەرێمی کوردستان لە پڕۆژەیاسای بودجە چارەسەر دەبن.”

ئەمرۆ پێنجشەممە، 1ـی 6ـی 2023، فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق، سەردانی سەرۆکی دادگای فیدراڵی کرد و لە کاتی هاتنەدەرەوەی بە رووداوی راگەیاند، وەکو وەزیری دەرەوە قسەی لەگەڵ سەرۆکی دادگای فیدراڵی کردووە و باسی دۆخی ناوخۆی عێراقیش کراوە.

وەزیری دەرەوەی عێراق لە وەڵامی پرسیارێکدا لەبارەی کۆبوونەوەی دیکەی هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت لەسەر پشکی هەرێمی کوردستان، رایگەیاند، “چارەسەر دەبێت، لە منی وەربگرە، باشە؟”