موسەنا ئەمین ئەندامی پەرلەمانی عیراق لەسەر پشكی یەكگرتووی ئیسلامی دەڵێت، هەندێك پەرلەمانتار لەسەر بنەمای دژایەتی هەرێمی كوردستان دەنگ كۆدەكەنەوە .
موسەنا ئەمین لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەداوە، ئەو رێككەوتنەی كە ئەم حكومەتەی پێكهێناوە ئەگەر رێزی لێ نەگیرێت دەبێتە سەرەتایەك بۆ هەڵوەشانەوەی حكومەت.
وتوشیەتی،، قەناعەتی وانییە بەو دۆخە سیاسییەی كە ئێستا هەیە بگاتە ئەو قۆناغە، كێشەكانیش لە نێوان هەرێم و بەغدا ئەوەندە قوڵ نین، ئەو بەشە بودجەیەی دانراوە بۆ هەرێم زۆر باشە.
هەر بە وتەی ئەو پەرلەمانتارە، هەندێك پەرلەمانتار هەن لەسەر بنەمای دژایەتی هەرێمی كوردستان دەنگ كۆدەكەنەوە بە حەق و ناحەق رق هەڵدەڕێژن بەرامبەر هەرێم، لێرەوە دەیانەوێت ئاوا خۆشەویستی خۆیان بۆ ناوچەكانی دیكەی عیراق و دەنگدەرەكانیان دەبرن كە ئەوە هەڵەیە .