هۆزان موئەیەد عەلی
سەربازە ونەکانی شۆرشی گوڵان کێ بوون؟ ئەگەر پرسیارێک لە خۆمان بکەین کێ بوون ئەوانەی بێ بەرانبەر بوونە ئەگەری ئەم شۆرشە؟ مێژوو شاهیدە ئافرەتانی کوردستان کە قارەمانانە پشتگیریی شۆرشیان دە کرد، تایبەت بە شۆڕشی گوڵان کە ئەو کات شۆڕش شۆڕش بوو، هیچ ئومێدێک بۆ بەرژەوەندی خۆیان نەدەدیت، تەنها بۆ خاک و گە ل و نیشتمان خەباتیان دە کرد، بەبێ هیچ پاداشتێک ئافرەتە شۆڕشگێڕەکان چەکیان هەڵگرت و شان بە شانی براکانیان و هاوسەرەکانیان لە ڕێکخستنی نهێنیدا بوو،ن پۆستیان بۆ شۆرش دەهێنا و دەبرد، کۆڕ و کۆبوونەوە لە ماڵەکانیان دە کرا، شان بە شانی برا پێشمە رگەکان یارمە تی هاوسە ر و براکانیان دەدا و لە ڕێکخستندا بوون. خواردن و خواردنەوەیان بۆیان ئامادە دەکرد، بەرپرسیارەتی خێزانەکانیان و منداڵەکانیان هەڵدەگرت کە وە ک باوک و برا و هاوسەرەکانیان پەیوەندییان بە شۆرش دەکرد. وەک باوک خێزانیان بەڕێوە دەبرد. یارمەتی خێزانەکانیان دەدا، لە چیاکان ژیانیان بەڕێ دەکرد، چونکە ئەو کات پێشمەرگە هیچ داهاتێکی نەبوو کە خێزانی خوی بەرێوە ببات، لەوە گەوڕەتر ئەو ئیرادەیەی ئافرەتان هەیانبوو و تا ئێستاش هەمان هەستیان هەیە بۆ پەروەردەکردنی منداڵیان لە سەر هەمان ڕێباز، لە هەمووی سەیرتر زۆر بێ داوا بوون، زۆر ئەوانەی شەهید بوون و ئەوانەی لە ژیان نەماون و ئەوانەی ماونەتەوە ئێستاش دوعای خێر بۆ کورد و کوردستان و خاک و میللەت دەکەن. هیچ داواکارییەکیشیان نییە، کوا ئە م هەستە، ئەم پرسیارە لەخۆمان بکەین ئافرەتان ئێستاش هەمان بیر و باوەڕیان هەیە و ئامادەین بێ بەرانبەر خزمەت بکەین، ئومێدم وایە ئافرەتانی کوردستان بگەڕێنەوە سەر هەمان ڕێچکەی ئەوان.
شۆڕشی گوڵان قۆناغ و دەستپێکێکی نوێی خه‌بات و ڕزگاریخوازیی گه‌لی كورده‌ به‌راورد به‌ شۆڕشه‌كانی دیكه‌ی پێش خۆی، خاوه‌نی كۆمه‌ڵێك خه‌سڵەت و ئایدیای تایبه‌ته‌، ڕاسته‌ شۆڕشی گوڵان ته‌واوكه‌ری شۆڕشی ئه‌یلوله‌ و له‌ پێناو هەمان ئەو ئامانجەی شۆرشی ئەیلول خەباتی بۆ دەکرد، هه‌موو میللەتی کوردستانی هوشیار کردەوە، شۆڕشی گوڵانی پێشکەوتنخواز بە دروشمی یان کوردستان یان نەمان بەرپا بووە لە26ی ئایاری ساڵی (١٩٧٥) دەستی بە چالاکییەکانی کرد دژی زوڵم و ستەمی رژێمی گۆڕ بە گۆڕی بەعس و سەدامی دۆکتاتوری چەرخی بیستەم، لەو کاتەدا میللەتی کورد توشی نەهامەتی زۆر هاتبوو، پاش نسکۆی ساڵی( ۱۹۷۵ ) لە شۆڕشی ئەیلول میللەتی ئێمە هیچ ئومێدێکی نەمابوو لە سەرانسەری جیهان، چونکە میللەتی ئێمە هیچ رێگایەکی تری نەبوو، ڕژێمی بەعس هێرشێکی دڕندانەی هێنایە سەر کوردستان، دەستی بە ئەنفال کردن کرد ( ۱۸۲ )هەزار کورد بەزیندوویی بێ جیاوازی ژێر خاک کران لە هەموو ناوچەکانی کوردستان. بێ یەک و دوو چ گوناحیان هەبوو بە تەنیا تاوانی ئێمەی کورد ئەوە بوو کورد بووین، میللەتی کیمیاباران کرد. سەرۆک مەسعود بارزانی و کاک ئیدریسی جوانەمەرگ و چەند سەرکردەی دڵسۆزی کورد لەو شۆڕشەدا لەسەنگەردا بوون، هەموو لەبن چەتری ماڵی بارزان کۆبوونەوە و جارێکی تر میللەتی کورد چەکی شەرەفی هەڵگرت و کەوتینەوە سەر چیا و سەرەڕای ئەو کارانە دەستبەجێ هەموو خەڵکی کوردستان هاتن بوونە پێشمەرگە و کادیر، ئەوان لە بن زوڵم و زۆرداری زۆر دەژیان، دەستیان دایە چەک و خەباتی سیاسی، شۆڕشیان هەڵگیرساند، سیاسەت لە ناو کۆڵاناندا بە نهێنی دە کرا، زۆر خەڵک دەگیران و لە سێداردەدران و تووشی زیندان دەهاتن، چونکە بە نهێنی کاریان دەکرد، بەڵام زۆر کوردی دڵسۆز جارێکی دی ئومێدی پەیدا کردەوە،
بەڵام ئەگەر باسی شۆڕشی ئەیلولی مەزن بکەم زۆر ڕۆژی سەختیان بەڕێ کرد کە بە سەدان کتێب کۆتایی نایێت. پێشمەرگە و کادیر و سەرکردەی رێکخستنێن بە نهێنی وەک چیرۆکێکی چڕ بە هەزاران چالاکییان ئەنجامدا دژی ڕژێمی بەعسی گۆڕبەگۆڕ و حکومەتی سەدامی دیکتاتۆر کەوتە بن زەخت و ناچار بوو لەگەڵ سەرکردایەتیی کوردستان گفتگۆ بکات لەبەرئەوەی ئەو ڕژێمەی حکومەتی عیراق لەڕابردوو رێکەوتنی لەگەڵ بارزانیی نەمر کردبوو، بەڵام لە رێککەوتنەکەی خۆی پاشگەز بووەوە و خیانەتیان کرد، بەڵام سەرکردایەتیی کوردستان چ باوەڕی نەمابوو ، ئامادە نەبوو هیچ رێککەوتنێکی دیکە لەگەڵ عێراق بکات، داخوازیی ئازادی و سەربەخۆیی و گەڕانەوەی خاکی پیرۆزی کوردستانی دەکرد، لە سەرانسەری کوردستاندا هەموو هێز و لایەنە سیاسییەکان یەکدەنگ و یەک هەڵوێست بوون، بەنهێنی دروشمیان لەناو شاخ و کۆڵان و گوند بڵاو دەکردەوە. حکومەت زۆر هەوڵی دەدا میللەت بنبڕ بکات و کورد لە ناو ببات، بەڵام میللەتی کورد چۆکیان بە دوژمن دادا، لەو کاتە شۆڕش ڕۆژ بە ڕۆژ بە هێزتر ده بوو، عێراق لەسەر شەڕی خۆی بەردەوام بوو، هەر ساڵ خۆی لە وڵاتێکی دراوسێ دەدا، دواجار هێرشی کردە سەر وڵاتی کوێت و سەدامی دیکتاتۆر لە ژێر ناوی “کوێت پارێزگایەکی عێراقییە” کوێتی داگیر کرد، بەڵام ئەمریکا و هاوپەیمانان هاتنە سەر خەت و زیانێکی زۆریان لە عێراق دا و زۆر لاوازیان کرد، چونکە عێراق چەندین شەڕی بە وڵاتانی دەوروبەری دەفرۆشت و لەشکەری خۆی بێهێز کرد، شوڕشگێڕانی شۆڕشی گوڵان پەیدا بوون و دەستیان بە ئازادکرنی ناوچەکانی کوردستان کرد، ڕاپەرینی سەرتاسەری دەستی پێکرد، ناوچە بۆ ناوچە ئازادیان کرد، لەشکەری عێراق خۆی ڕادەستی پێشمەرگەی کوردستان کرد، دیسان میللەتی کوردستان بە گشتی پاش سەرهەڵدانی ئاداری1991 بندەستی رەتکردەوە، هەموو ئاوارە و دەربەدەری وڵاتی تورکیا و ئێران بوون و کۆچی ملیۆنی دەستی پێکرد، ئەوکات هەموو جیهان هاتە سەر خەت بۆئەوەی کیشەی کورد چارەسەربکەن، خاتوو دانیال میتران خێزانی سەرۆکی ئەوکاتی فەرەنسا واتا فرانسو میتران لەگەڵ کومەڵگەی نێودەوڵەتی کەوتنە بەرگریکردن لە خەڵکی کوردستان، ئەمریکا هاتە سەر خەت و هێڵی 36دەرەجەیان بۆ حکومەتی عێراقی وەک هێڵوی سور دانا، میللەت لە ئاوارەیی و دەربەدەری بوون و گەڕانەوە سەر خاکی پیرۆزی کوردستانی ئازاد کە بەرهەمی شۆڕشی هەموو پارت و لایەنە سیاسی و کوردستانییەکان بوو کە لەو کاتەدا یەک گوتار و یەک هەڵوێست بوون و بەرەی کوردستانییان دانا. بەرهەمی شۆڕشی گوڵان ئازادی زۆربەی ناوچە کوردستانییەکان بوو. حکومەت و پەرلەمانیان دامەزراندن، کوردستانییەکان خۆیان کاروباری خۆیان بە ڕێوە دەبرد تاکو گەیشتینە قۆناغی ئەمڕۆ. لەوکاتەدا بۆگەلی کوردستان شۆڕشێکی پڕئومێد بوو. ئەمڕۆ 47 ساڵ بەسەر شۆڕشی گوڵاندا تێپەڕ دەبێ، هەموو میللەت فەخر و شانازی پێ دەکات. رێز و سڵاو بۆ قارەمانانی ئەو شۆڕشە مەزنە لە هەموو ناوچەکانی کوردستان. سوپاس بۆهەموو قارەمانانی کوردستان نەیانهێشت ئەو میللەتە لە بندەستی زوڵم و زۆرداریدا بژیت، ئێستاش ئافرەتانی کوردستان هیچ خۆیان کەمتر نابینن لە باب و براکانیان و شان و بەشانی پیاوان لە ناو سیاسەت و حکومەتدان، بەڵام پێویستمان بە هەستی جارانە، هی ئافرەتانی خوڕاگر کە بێ بەرانبەر دەمانەوێت خزمەت بکەین .