سه‌لام عه‌بدوڵڵا
له ساڵی 2014 حكوومه‌تی عێراق، به بڕیارێكی ناده‌ستووریی، بودجه و مووچه‌ی هه‌رێمی كوردستانی بڕی كه هاوكات بوو له‌گه‌ڵ هێرشی داعش بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان كه پێكه‌وه بڕیاره‌كه‌ی حكوومه‌ت و هێرشه‌كه‌ی داعش بارودۆخێكی یه‌كجار سه‌ختی بۆ هه‌رێم هێنایه‌كایه‌وه كه ته‌نها هه‌رێمی كوردستان به‌رگه‌ی ئه‌و دۆخه سه‌خته‌ی گرت و شانی دایه به‌ر و خۆی ڕاگرت و به‌پێی تواناش مووچه‌ی- گه‌رچی به لێبڕینیشه‌وه بوو- بۆ فه‌رمانبه‌رانی دابین كرد، كه دیاره ئه‌وه‌ش به پێچه‌وانه‌ی خواستی حكوومه‌تی عێراقی ئه‌وكاته‌وه بوو كه ئه‌و بودجه بڕینه ببێته مایه‌ی داڕمانی هه‌رێمه‌كه‌مان كه خۆشبه‌ختانه به پێچه‌وانه‌وه بوو، هه‌رێم و خه‌ڵكه‌كه‌ی به‌رگه‌ی ئه‌و گوشاره گه‌وره‌و نامرۆڤانه‌یه‌ی گرت كه دیاره كاریگه‌ری سه‌ختیشی له‌سه‌ر مووچه‌خۆران و كه‌مده‌رامه‌تان هه‌بوو، به‌ڵام خۆڕاگری دڵسۆزان و نیشتمانپه‌روه‌ران و پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان نه‌یهێشت ئه‌و پیلانه گڵاوه سه‌ركه‌وێ و له‌م ئه‌زموونه‌دا هه‌رێم سه‌ربه‌رزانه لێی ده‌رچوو..
له ڕاستیدا ئه‌وه خواستی هه‌رێم نه‌بوو كه مووچه به لێبڕینه‌وه بدات، به‌ڵكو گوشار‌و پیلانی حكوومه‌ت و ناحه‌زانی هه‌رێم بوو كه ئه‌و دۆخه‌ی به‌سه‌ر هه‌رێمدا سه‌پاند و ده‌یویست چۆك به هه‌رێم دا بدات، بۆیه ئێستا وه‌ك په‌رله‌مانی به‌غدا و ناحه‌زانی هه‌رێم ده‌یانه‌وێ حكوومه‌تی هه‌رێم به گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و لێبڕینانه له‌سه‌ر بودجه‌ی خۆی پابه‌ند بكات جارێكی تر مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یه كه بارودۆخی هه‌رێم ئاڵۆز بكات و پشێوی بخاته نێو هه‌رێمه‌وه.
بۆیه ده‌بێت په‌رله‌مانتارانی كورد له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران به فراكسیۆنه جیاوازه‌كانه‌وه له‌و پیلانه قێزه‌ونه تێبگه‌ن و نه‌هێڵن سه‌ربگرێ نه‌ك وه‌ك هه‌ندێك لایه‌ن به شانازییه‌وه باسی واژۆكردنیان له‌سه‌ر ئه‌و پڕۆژه بڕیاره ده‌كه‌ن و به خه‌ڵكی نیشان ده‌ده‌ن، ئه‌وانه بۆ قه‌ره‌بووی هه‌رێم و مووچه‌خۆرانی ده‌بوو یه‌خه‌ی حكوومه‌تی عێراق بگرن كه ماوه‌ی چوار ساڵ نه مووچه و نه بودجه‌ی هه‌رێم و نه مانگانه‌ی پێشمه‌رگه‌كانی هه‌رێمی ده‌نارد، نه له‌و شه‌ڕه سه‌خته‌ی دژی داعش‌یش كه پێشمه‌رگه قوربانییه‌كی زۆری تێدا دا، حكوومه‌ت هیچ هاوكارییه‌كی ده‌كرد، نه به چه‌ك، نه به پاره، پشتیوانی له هه‌رێم و خه‌ڵكه‌كه‌ی ده‌كرد.
نوێنه‌رانمان له به‌غدا، له‌به‌رده‌م بڕیارێكی چاره‌نووسسازدان، به‌و پڕۆژه بڕیاره‌یان ده‌یانه‌وێ هه‌رێم و قه‌واره‌كه‌ی به كردار نابووت بكه‌ن و هیچ سیفه‌تێكی فیدڕاڵی پێوه نه‌هێڵن و وه‌ك پارێزگا مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌رێمدا بكه‌ن، پشتیوانی له‌و پڕۆژه بڕیاره، كه (عه‌سائیب) و (كه‌تائیب) و ناحه‌زانی هه‌رێم له پشتیه‌وه‌ن نه‌ك ناچێته خانه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی هاووڵاتییانی هه‌رێم و قه‌واره‌كه‌یه‌وه به‌ڵكو لێدانه له خودی هه‌رێم و قوربانیدانی پێشمه‌رگه‌و خه‌بات و تێكۆشانی چه‌ندین ساڵه‌ی نیشتمانپه‌روه‌ران و خوێنی شه‌هیدانه‌وه‌و كه ئه‌ویش دیاره لای كوردی پاك و خاوێن و دڵسۆزانی نیشتمان چۆن پێناسه ده‌كرێت.
له كۆتاییدا وه‌ك حكوومه‌تی هه‌رێم ده‌ڵێین پابه‌ندی هیچ بڕیارێك نابین، جگه له‌و رێككه‌وتنه‌ی پێشتر له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی سوودانیدا كراوه.