ژمارە و ڕیکۆردەكانی گواردیۆلا دوای بەدەستهێنانی نازناوی پریمەرلیگ لەگەڵ مان سیتی گەیشتە 14، بەبێ ئەوەی هیچ ڕاهێنەرێکی دیکەی پێش ئەو لەگەڵ یانەکانی ئینگلیزیدا بەدەستیهینابیت، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەو کارە گەورەیەی پیپ لەگەڵ مان سیتی کردوویەتی.
ئەم ژمارانە بریتین لە:
– زۆرترین خاڵ لە یەک وەرزی پریمەرلیگدا: 100 خاڵ (وەرزی 2017-2018).
– زۆرترین گۆڵ لە یەک وەرزدا لە 38 یاری پرێمەرلیگ تۆمارکراوە: 106 گۆڵ (2017-2018).
– بەرزترین جیاوازی گۆڵەکانی تۆمارکراو و لێدراو: +79 (2017-2018).
گەورەترین جیاوازی خاڵەکان بەرامبەر بە پلەی دووەم: +19 لە مانچستەر یونایتد (2017-2018).
– سەرکەوتنی یەک لە دوای یەک لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان: 21 بردنەوە.
بردنەوەی یەک لە دوای یەک لە دەرەوەی یاریگا لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان: 20 بردنەوە.
– زۆرترین بردنەوەی لەسەریەک لە دەرەوەی یاریگای خۆی لە پریمەرلیگ: 12 بردنەوە.
– زۆرترین بردنەوەی پرێمەرلیگ لە ماوەی یەک ساڵدا: 36 (2021)
– زۆرترین بردنەوە لە دەرەوەی یاریگای خۆی لە پریمەرلیگ لە ماوەی یەک ساڵدا: 19 (2021).
– خێراترین ڕاهێنەر بۆ گەیشتن بە 100 بردنەوەی لە پریمەرلیگ لە یاریگای خۆیدا: دوای 128 یاری.
– خێراترین ڕاهێنەر بۆ بەدەستهێنانی 500 خاڵ لە پریمەرلیگ لەگەڵ تیپەکەی: دوای یارییەکانی ساڵی 2013.
– خێراترین ڕاهێنەر بۆ تۆمارکردنی 500 گۆڵ لە پرێمەرلیگ: دوای 207 یاری.
– خێراترین ڕاهێنەر بۆ گەیشتن بە 200 بردنەوە لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان: دوای 234 یاری.
– دووەم ڕاهێنەر کە 3 وەرزی لەسەریەک نازناوی پرێمەرلیگی بەدەستهێناوە (دوای سێر ئەلێکس فێرگسۆن).